داھات و بڕی فرۆشی نەوتی عێراق بۆ مانگی رابردوو ئاشکراکرا

لڤین:

وەزارەتی نەوتی عێراق کۆی داھاتی نەوتی ھەناردەکراو بۆ مانگی ئایاری رابردوو، پێنج ملیار و ٨٨٢ ملیۆن و ٣٥٦ ھەزار دۆلارە

وەزارەتی نەوتی عێراق، لە راگەیەنراوێکدا پشت بەستن بە ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی عێراق (SOMO)، بڕ و داھاتی فرۆشی نەوتی بۆ مانگی ئایاری رابردوو، بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند،” کۆی نەوتی ھەناردەکراو لە مانگی ئایاری رابردوودا، گەیشتووەتە ٨٩ ملیۆن و ٨٨١ ھەزار و ٢٦٨ بەرمیل نەوت کە داھاتەکەی، پێنج ملیار و ٨٨٢ ملیۆن و ٣٥٦ ھەزاردۆلار بووە”.

ئاماژە بەوەیشدراوە کە،” بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، ٨٦ ملیۆن و ٨٢٠ ھەزار و ٣٥٥ بەرمیل بووە و بڕی نەوتی ھەناردەکراوی کەرکووک لەڕێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە، گەیشتووەتە سێ ملیۆن و ٦٠ ھەزار و ٩١٣ بەرمیل بووە، کە رۆژانە دوو ملیۆن و ٨٩٩ ھەزار بەرمیل ھەناردەکراوە”.

سەبارەت بە نرخی نەوت لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” یەک بەرمیل نەوت تێکڕا بە ٦٥ دۆلار و ٤٥ سەنت فرۆشراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button