لەوەسفی بێ وەسفاندا

لڤین: وەرگیراوە لە فەیسبووکی محەمەد نوری

1

ئەبو عباد كە نوسەری خەلیفە مەئمون بووە دەگێڕێتەوە، دەڵێت: وەفدێك لە خەڵكی كوفەوە هاتن بۆ لای خەلیفە تا گلەیی لەو والییە بكەن كە دانراوە، پێیدەڵێن جەنابی خەلیفە: لەساڵی یەكەمی دەستبەكاربونیدا ناچاربووین زەوییەكانمان بفرۆشین، لەساڵی دووەمدا پارەو قوتمان نەما، لەساڵی سێیەم ناچاربووین شارەكە بەجێبهێڵێن و بێین بۆلای تۆ داوابكەین كە دوری بخەیتەوە، جەنابی خەلیفەش دەڵێت: قبوڵم نییە وابڵێن، ئەو والییەكی چاكە و بەخزمەت ودڵسۆزە و بەئەركی خۆی هەڵساوە و دەیەوێت خزمەتی گەورەتان بكات. كە ئەمە وەڵامی خەلیفەدەبێت، وتەبێژی وەفدەكەی هاتوون گلەیی و دادو بێدادییەكانیان بگەینن بە خەلیفە دەڵێت: قسەكەت زۆر راستە ئێمەش ئەوەمان دەوێت، سێ ساڵ خزمەتی ئێمەی كرد وەك تۆ لەوەسفەكاندا باست كرد، بۆیە كاتێتی بگوازرێتەوە بۆ شوێنێكی باشتر و شار و ئاوەدانییەكی تر بۆیە خزمەتەكانی بە كۆی وڵاتاندا بڵاوبێتەوە .

هەندێك جار كە وەسفی بەرپرسێك یان كاربەدەستێك دەكرێت، هەمیشە ئەو پرسیارە ئامادەیە ئەوە بەراستی باسی ئەوكەسە دەكەن، یان خەو دەگێڕنەوە .لە سی ساڵی رابردودا كەس هەیە وەسف وستایش هەڵبگرێت؟

2

ڤۆلۆدیمێر زیلینسكی، كە هەم دەرهێنەرە و هەمیش ئەكتەری كۆمیدییە وهەمیش ساڵی ٢٠١٩وەك سەرۆكی ئۆكرانیا هەڵبژێردرا، ئەم كوڕە گەنجە ساڵی ١٩٧٨لەدایكبووە، یەكێكە لەوسیاسیانەی دەیەوێت گۆڕانی ریشەیی لە بیركردنەوەی كار و بازاڕ و سیاسەتكردن بكات. (بەكردەوە دەیەوێت بیكات، چونكە خەڵك قبوڵی ناكات نەیكات). لە چاوپێكەوتنێكدا كە لەگۆڤاری بیری سیاسیی بڵاوبووەتەوە و وەرگێڕدراوە بۆ سەرزمانی عەرەبی دەڵێت: سەرۆك شتێكی پیرۆز نییە، وێنەكانی لەژورەكانتان هەڵمەواسن، بە كارەبەدەستەكانم وت، لەجیاتی وێنەی سەرۆك، وێنەی منداڵەكانتان لە ئۆفیسەكانتاندا هەڵبواسن بۆیە هەر بڕیارێك كە دەردەكەن، سەیرێكی وێنەی ئەوان بكەن چ كاریگەرییەكی دەبێت لەسەر ئایندەیان.

ئەگەر پێشتر من ئەكتەری كۆمیدیی بوم بەوەی هاوڵاتیانم دەخستە پێكەنین، ئێستا وەك سەرۆك ئەركم ئەوەیە كە كاربكەم هیچ هاوڵاتییەك نەگری.

كە ئەم چاوپێكەوتنەم خوێندەوە منی هێنایە پێكەنین . دیارە بە قسەی ئەو نا، بەڵكو بە واقعی مەملەكەت.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button