لە سلێمانی یەکەم توشبووی پەتای کەڕووی ڕەش گیانی لەدەستدا

لڤین:
تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، یەکەم توشبووی پەتای کەڕووی رەش، دوای دوو ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە لە سلێمانی گیانی لەدەستدا.
هێرش سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، بە ماڵپەڕی “ناس کورد”ی راگەیاند، ئەمڕۆ یەکەم توشبووی کەڕووی رەش کە دوو هەفتە بوو لەژێر چارەسەردا بوو بەهۆی وەستانی دڵیەوە گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، ئاماژەی بەوەشداوە کە “توشبووەکە تەمەنی 78 ساڵ بووە، جگە لە کەڕووی رەش، نەخۆشی دڵ و شەکرەی لەگەڵدا بووە، هێشتا دیار نییە بەهۆی کاریگەری کەڕووە ڕەشەکەوە مردووە یاخود نا، بەڵام حاڵەتەکەی سەخت بووە”.