رێواز فایەق: هەفتەیەكمان داوە بە حكومەت بۆ ئەوەی بێتە پەرلەمان

لڤین:

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، ڕایگەیاند، زیاتر لە جارێک داوامان لە حکومەت کردووە بۆئەوەی بێتە پەرلەمان بۆ گفتوگۆ کردن لە بارەی مووچەوە، بەڵام وەڵامی ئەرێنییان نەبووە، دەشڵێت: “هەفتەیەكمان داوە بە حكومەت بۆ ئەوەی بێتە پەرلەمان”.

ڕێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە کێشەی مووچەی فەرمانبەران قسەیکرد و ڕایگەیاند، كۆبونەوەی پەرلەمان لەسەر مووچە بە ئامادەبوونی حكومەت باشترە، زیاتر لە جارێك داوامان لە حكومەت كردووە ئامادە بێت بەڵام وەڵامێكی ئیجابیمان وەرنەگرتووە.

وتیشی: ژمارەیەك پەرلەمانتار داوایەكیان پێشكەش كردووە كە ئەگەر بەبێ‌ ئامادەبوونی حكومەتیش بێت دانیشتن لەو بارەیەوە بكرێت، بەڵام ژمارەیەك پەرلەمانتاری تر داوای ئامادەبوونی حكومەتیان كردووە و دەیانەوێت سەبارەت بە هۆكاری كورتهێنانی دابینكردنی پارە بۆ مووچە كۆبوونەوە بكرێت، ئێمەش ماوەی هەفتەیەكمان داوە بە حكومەت بۆ ئامادەبوون لە كۆبونەوەكە تا هۆكارەكانمان پێ‌ بڵێت و لەسەر ئەو بابەتە قسە بكەین.

سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، ڕوونیشیکردەوە کە “هەموومان پێمان ناخۆشە مووچە بەو شێوەیە و من وەك سەرۆكی پەرلەمان تاكەی ببم بە قوربانی، گوایە ئەوە سەرۆكی پەرلەمانە رێگە نادات لەو بارەیەوە قسە بكات”.

وتیشی: بەشێكنیم لە گرێبەستە نەوتییەكان و بەهەدەردانی سامانی هەرێم و نە بەشێكم لەوەی داهاتی نەوت نیوەی زیاتری بۆ كۆمپانیاكانی نەوتی ناوخۆیی و دەرەكی دەڕوات، نە بەشێكیشم لە داگیركردنی زەوی و نە بەشێكم لە قاچاخچێتی و بەهەدەردانی ماڵی گشتی، بەڵام فۆكسێكی راگەیاندنی خراپ خراوەتەر سەر من بۆ ئەوەی ئەوانی تر بشاردرێتەوە، چیتر لەوە زیاتر ناتوانم ببم بە داپۆشەری ئەو ناشرینیانەی لە هەرێم بەڕێوەدەچێت، لە رابردوو لە ئایندەشدا بەشێك نیم لەو ناشرینیانە.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button