وه‌زاره‌تی دارایی‌ خشتەی دابەشکردنی مووچەی لەم هەفتەیەدا بڵاو کردوە

لڤین:

وه‌زاره‌تی دارایی‌ خشتەی دابەشکردنی مووچەی لەم هەفتەیەدا بڵاو کردوە و بەگوێرەی خشتەکەش تا کۆتایی ئەم هەفتەیە تەنها مووچەی یەک وەزارەتی دیکە دابەشدەکرێت.

وه‌زاره‌تی دارایی‌و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم، رایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممەو پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە، مووچەی وەزارەتی شەهیدان‌و كەسوكاری شەهیدان دابەشدەکرێت.

مووچه‌ی ئەم مانگەش به‌ لێبڕینی 21% بۆ فه‌رمانبه‌ران و 50% بۆ پله‌ تایبه‌ته‌كان، دابەشدەکرێت و لەگەڵ ئەوەی حكومه‌تی هەرێم پێشتر بڕیاریدابوو 30 ڕۆژ جارێك مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شبكات، به‌ڵام تا ئێستا 36 ڕۆژ تێپه‌ڕیووه‌ و تائێستا به‌شێكی زۆری وه‌زاره‌ت‌و ده‌سته‌كان مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button