لاهور شێخ جەنگی:
یه‌كێتی نووچ بەو پیلانگێڕییه دەهێنێت کەدەیەوێت گۆشه‌گیری بکات

لڤین:
لاهور شێخ جەنگی، ڕایگەیاند، یەکێتی لە هەوڵەکانی بۆ هاوسەنگكردنی هێز، بۆ راستکردنەوەی حوکمڕانی بەرەو حوکمڕانییەکی پاک، بەرپرسیار، نیشتمانی و نوێنەری خەڵک، بەردەوامە و به پشتیوانیی خه‌ڵك، نووچ بەو پیلانگێڕییه ناوخۆیی و هه‌رێمییه ده‌دەدات کە مه‌رامیانه له كایه‌ی سیاسی و حوكمڕانی دا، گۆشه‌گیری بکەن، دەشڵێت: هاوپه‌یمانێتیمان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ یه‌كڕیزیی تا یه‌كگرتن به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئەمڕۆ لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بەبۆنەی 46ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیەوە، پەیامێکی بڵاو کردەوە.
وێڕای پیرۆزبایی له كه‌سوكاری شه‌هید و تێكۆشه‌رانی رێكخستن لە بەشێکی پەیامەکەیدا هاتووە: “یەکێتی لە هەوڵەکانی بۆ هاوسەنگكردنی هێز، بۆ راستکردنەوەی حوکمڕانی بەرەو حوکمڕانییەکی پاک، بەرپرسیار، نیشتمانی و نوێنەری خەڵک، بەردەوامە. یه‌كێتی به پشتیوانیی خه‌ڵك، نووچ بەو پیلانگێڕییه ناوخۆیی و هه‌رێمییه ده‌دەدات کە مه‌رامیانه له كایه‌ی سیاسی و حوكمڕانی دا، گۆشه‌گیری بکەن”.
لاهور شێخ جەنگی، دەشڵێت: “یەکێتییەکەتان، دنیابینییەک نییە بەسەربچێ، هەوڵێک نییە شکست بهێنێ، هێزێک نییە پەراوێز بخرێ و حزبێک نییە کۆڵ بدا. یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێویستییەکی مێژووکردە بە رووی سەختییەکاندا، ئەستەم شکێنە، زیندووە و نوێ دەبێتەوە، حزبێکە لە ناوچەیەک و توێژێک و سەردەمێکدا قەتیس ناکرێ”.
هەرلەپەیامەکەی هاوسەرۆکی یەکێتیدا هاتووە: “له‌م ساڵیاده‌دا سه‌ری رێزی نه‌وازش بۆ رابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی گه‌لی كوردستان و سكرتێری كۆچكردوو و مامی گه‌وره‌مان، مام جه‌لال داده‌نه‌وێنین. به‌ڵێنی پێ ده‌ده‌ین كه هاوپه‌یمانێتیمان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ یه‌كڕیزی و تا یه‌كگرتن به‌رده‌وام ده‌بێت”.
دەقی پەیامەکەی لاهور شێخ جەنگی:
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئاواتی ده‌یان هه‌زار شه‌هید، سه‌نگه‌ری به‌رده‌وامی سه‌دان هه‌زار پێشمه‌رگه و، رێی خه‌باتی نه‌پساوه‌ی چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانه بۆ گه‌یشتن به مافی ره‌وای چاره‌ی خۆنووسین، ١ی٦ پیرۆز بێت له كه‌سوكاری شه‌هید و تێكۆشه‌رانی رێكخستن.
له‌پاڵ پابەند بوونی ته‌واو بە بنەماکانی ئاشتی و ئازادی، دیموکراسی، مافی مرۆڤ و مافی چارەی خۆنووسین، یه‌كێتییه‌كه‌تان قه‌ڵایه بۆ پاراستنی هه‌رێم، پارێزه‌ره بۆ كوردستانیبوونی كه‌ركوك، له‌شكره بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر، بره‌وه بۆ خه‌باتی مافه‌كان و مكوڕه بۆ شه‌ڕ دژی گه‌نده‌ڵی
یەکێتی لە هەوڵەکانی بۆ هاوسەنگكردنی هێز، بۆ راستکردنەوەی حوکمڕانی بەرەو حوکمڕانییەکی پاک، بەرپرسیار، نیشتمانی و نوێنەری خەڵک، بەردەوامە. یه‌كێتی به پشتیوانیی خه‌ڵك، نووچ بەو پیلانگێڕییه ناوخۆیی و هه‌رێمییه ده‌دەدات کە مه‌رامیانه له كایه‌ی سیاسی و حوكمڕانی دا، گۆشه‌گیری بکەن.
یەکێتییەکەتان، دنیابینییەک نییە بەسەربچێ، هەوڵێک نییە شکست بهێنێ، هێزێک نییە پەراوێز بخرێ و حزبێک نییە کۆڵ بدا. یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان، پێویستییەکی مێژووکردە بە رووی سەختییەکاندا، ئەستەم شکێنە، زیندووە و نوێ دەبێتەوە، حزبێکە لە ناوچەیەک و توێژێک و سەردەمێکدا قەتیس ناکرێ.
خوێنی شەهیدە سەربەرزەکانمان گەواهیدەری راستگۆیی یەکێتیین لە کوردایەتیدا، گۆشەی زیندانەکان شایەتحاڵی ورەبەرزی و كه‌م ژیان و كه‌ڵ ژیانی سه‌ركرده‌كانمانن. بۆ پاراستنی گه‌لی كوردستان و ده‌سكه‌وته‌كانی و پێگه‌كه‌ی و، تا خه‌باتكارێك هه‌بێت بۆ ئازادی، یه‌كێتیی نیشتمانیی خه‌بات ده‌كات.
بۆ ئاشتی و پێكه‌وه ژیانی شایسته له ناوخۆی هه‌رێم، یه‌كێتییه‌كه‌تان له هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ پارته‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت، ده‌ستی هاوكاری ده‌داته ده‌ست پارچه‌كانی تری كوردستان و، لە گۆڕه‌پانه عێراقی و نێودەوڵەتییەکانیشدا، دۆست و پشتیوان لە دەوری بەها رەواکانی کۆ دەکاتەوه.
له‌م ساڵیاده‌دا سه‌ری رێزی نه‌وازش بۆ رابه‌ری بزوتنه‌وه‌ی رزگاری خوازی گه‌لی كوردستان و سكرتێری كۆچكردوو و مامی گه‌وره‌مان، مام جه‌لال داده‌نه‌وێنین. به‌ڵێنی پێ ده‌ده‌ین كه هاوپه‌یمانێتیمان له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ یه‌كڕیزی و تا یه‌كگرتن به‌رده‌وام ده‌بێت.
به‌ڵێنی پێ ده‌ده‌ین كه یه‌كێتییه نیشتمانییه‌كه‌ی، ئه‌وه‌ی به خوێن و ماندوبوونی سه‌دان هه‌زار تێكۆشه‌ر، شۆڕشی نوێی هه‌ڵگیرساند، راپه‌ڕینی سه‌رخست، په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێمی دامه‌زراند، صه‌دامی خست، شه‌ڕی دژ به تیرۆری كرد، به سه‌ر ئاسته‌نگه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌شدا زاڵ ده‌بێت.