قوباد تاڵەبانی: یەکێتی تەنها موڵکی بنەماڵەیەک نەبووە و نابێ

لڤین:
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی یادی (٤٦) ساڵەی دامەزراندنی حزبەکەیەوە رایگەیاند، یەکێتی تەنها موڵکی بنەماڵەیەک نەبووە و نابێ.
قوباد تاڵەبانی، لەو پەیامەیدا دەڵێت: یه‌كێتی حیزبی به‌رپرسیاریه‌تییه، بۆیه ده‌بێت قۆڵی لێ هه‌ڵماڵیت و شانی بده‌یته به‌ر و به كردار ڕووبه‌رووی ئاڵۆزیی و ته‌حه‌دداكان ببیته‌وه. كورد وته‌نی: به ریش نییه به ئیشه!.
ئەو وەک ئاماژەیەک بە گەندەڵی و دەشڵێت “ئه‌م حیزبه بۆ ئه‌وه نه‌هاته مه‌یدان سه‌ركرده و ئه‌ندامه‌كانی ده‌وڵه‌مه‌ند بكات، موڵكی ته‌نها شارێك یان عەشیره‌تێك یان بنه‌ماڵه‌یه‌ك نه‌بووە و نابێ”.
جێگری سەرۆکی حکومەت دەشڵێ: ئه‌م حیزبه له‌پێناو ئازادی، دیموكراسی، مافی مرۆڤ و مافی چاره‌نووس و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست بوو، ئێستا پێویستمان به هه‌ڵسه‌نگاندنه؛ كام له‌و ئامانجه سه‌ره‌كییانه هاتوونه‌ته‌دی تا ئێمه بچینه سه‌ر ئامانجیتر و كاری بۆ بكه‌ین؟ تا چه‌ند رازین له‌و ئازادیه‌ی له كوردستان هه‌یه؟ تا چه‌ند پێمانوایه كوردستان به‌ره‌و دیموكراسی رۆیشتووه؟ چه‌ندمان ماوه تاكو بڵێین ئێمه حیزبێكی دیموكراسین له‌ناو هه‌رێمێكی دیموكراسی و وڵاتێكی دیموكراسیداین؟.
ئەو بەبیری دەهێنێتەوە کە بەستنی کۆنگرە و بەشداریکردن لە هەڵبژاردن بەس نییە بۆ ئەوەی پێناسی دیموکراسی لە حزبەکەیان بنێن و دەشڵێ “ناكرێت بڵێیت دیموكراسی و ئازادیم ده‌وێت بۆ وڵات، به‌س له ناو ماڵی خۆت، یان له ناو حیزب، یان له شوێنی كار و ده‌وامه‌كه‌ت سته‌مكار و دیكتاتۆر بیت”.
تاڵەبانی دەشڵێت” خه‌ڵك چاوه‌ڕێ له یه‌كێتی ده‌كه‌ن ژیان و گوزه‌رانیان بۆ چاك بكه‌ین، نه‌ك وه‌ك ئه‌وان گله‌یی و ره‌خنه بگرین” بە پێویستیشی دەزانێت ژاوه‌ژاوی سۆشیال میدیا زاڵ نەبێت بەسەر بیرکردنەوەکانیاندا.
هەر لەو پەیامەیدا قەباد تاڵەبانی پشتیوانی هاوپەیمانی گۆڕان‌و یەکێتی دەکات و دەڵێت” راگه‌یاندنی هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و لێكتێگه‌شتنمان له‌گه‌ڵ ھه‌ندێك له لایه‌نه سیاسییه‌كانی تر هه‌نگاوێكی زۆر گرنگ و پێویست بوو”.