نرخی نەوت 70 دۆلاری تێپەڕاند

لڤین:

نرخی نەوت گۆڕانکاریی بەسەردا هاتوو جارێکی دیکە نرخێکی بەرزی تۆمارکرد و 70 دۆلاری تێپەڕاند.

ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 70 دۆلار و 39 سەنتە، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 67 دۆلار و 81 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێ، تۆمار کردنی ئەم نرخە نوێیە دوای جێگیر بوونی نرخی نەوتە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا لە خوار 70 دۆلار.

لە مانگی 3ی ساڵی رابردوودا، بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی خواست لەسەری نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا نزمترین ئاستی تۆمارکرد، بە جۆرێک نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو لە خوار 25 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرا، بەڵام لە کۆتایی مانگی 2ی ئەمساڵەوە نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دەستی بە بەرزبوونەوە کردوە و 15ی مانگی سێی ئەمساڵێش گەیشتە بەرزترین ئاست و نزیک بوەوە لە 71 دۆلار، بەڵام ئەو نرخە زۆر نەمایەوە و دوای چەند ڕۆژێک، جارێکی دیکە دابەزیوە بۆ خوار 70 دۆلار.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button