لە رووداوێكی هاتوچۆدا 53كەس گیانیان لەدەستدا و 30 كەسیش برینداربوون

لڤین:
لە رووداوێكی هاتوچۆدا لە وڵاتی كامیرۆن زۆرترین ژمارەی قوربانی لێكەوتەوە كە 53 كەس گیانیان لەدەستدا و 30 كەسی دیكەش برینداربوون.

رووداوێكی هاتوچۆ لە نێوان پاسێكی نەفەر هەڵگر و تانكەرێكی سوتەمەنی رویدا و لە ئەنجامدا بەلایەنی كەمەوە 53 كەس گیانیان لەدەستداوە و 30 كەسی دیكەش برینداربوون.

ئاژانسی فرانس 24رایگەیاند ئەو رووداوە كە ئەمڕۆ چوار شەممە بووە بە یەكێك لە خراپترین رووداوەكانی هاتوچۆ ئەژمار دەكرێت لە مێژووی كامیرۆندا پاسەكە زیاتر لە 70 سەرنشینی هەڵگرتووە.

رووداوەكە لە شاری دشجان بووە ولەو بارەیەوە پارێزگاری هەرێمەكە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەو كەسانەی گیانیان لەدەستداوە بەهۆی ئاگرەوەبووە، هۆكاری روودانی رووداوەكەش تا ئێستا دیارینەكراوە بەڵام وەك پارێزگارەكە وتویەتی گومان دەكەن شۆفێری تانكەرەكە خەوی لێكەوتبێت، یان ئەوەی بەهۆی بونی چڕ تەم روویدابێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button