جوتیار عادل:

بوونی چەکدارانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان بووەتە هۆی هاتنی هێزەکانی تورکیا

لڤین:

جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە تێکدان و بڕینی دار و دارستانەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن سوپای تورکیاوە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە:

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

ڕاگەیەندراوێک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانی و ناڕەزایی خۆی بەرامبەر داربڕین و زیانگەیاندن بە سروشتی هەرێمی کوردستان دەردەبڕیت و بە فەرمیش ئاگاداری حکومەتی تورکیای کردووەتەوە کە کۆتایی بە داربڕین لە ناوچە سنوورییەکان بهێنن کە جێگەی قبولکردن نییە .

حکومەتی هەرێمی کوردستان دووپاتی دەکاتەوە، کە بوونی چەکدارانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی ناوچە سنوورییەکان، بووەتە هۆی هاتنی هێزەکانی تورکیا و دروستبوونی شەڕو پێکدادانی نێوان هەردوولا ، بۆیە داوا دەکەین کە ڕێز لە سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان بگرن و چیتر دانيشتووانى ئەم ناوچەیە دووچارى نەهامەتی وئاوارەیی وماڵوێرانی نەکەن.

د.جوتیار عادل

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button