پۆلیس ڕوونکردنەوە لەسەر ئەو کەسە دەدات کە بانگەشەی پێغەمبەرایەتی دەکرد

لڤین:

پۆلیسى ڕاپەرین، ئەو هاوڵاتییەى بانگەشەى پێغەمبەرایەتى کرد بارى دەرونى ناجێگیرە و پێشتریش ئەو کارەى کردووە

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ ( دووشەممە، ٣١ی ئایاری ٢٠٢١ ) کەسێک لەناو باخی گشتی ڕانیە ئیدعایی پێغەمبەرایەتی دەکرد و هێرشی کرایە سەر، پۆلیسی ڕاپەڕین ڕوونکردنەوەی لەسەر دا،

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، ڕایگەیاندووە،” ئەو کەسەی خۆی بە پێغەمبەر ناساندبوو بەخشراوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەواڵیک بڵاو کراوەتەوە گوایە ئێوارەی ئەمڕۆ کەسێک لەناو بازاڕی ڕانیە خۆی بە پێغەمبەر ناساندووە و لەلایەن هاوڵاتیان هێرشی کراوەتەسەر، بەڵام ئەو هاوڵاتیە باری دەرونی ناجێگیرە و پاش ئەوەی خەڵک لێ کۆبۆتەوە هێزەکانمان گەیشتونەتە ناو بازاڕ و ڕزگاریان کردووە”.

لە کۆتایی ڕاگەیندراوەکەدا هاتووە،” داواش لە هاوڵاتیان دەکەین ڕەچاوی باری دەرونی ئەو جۆرە کەسانە بکەن و بەچاوی ڕێزەوە سەیریان بکەن کە لەناو کۆمەڵگا بە بەخشراو ناودەرێن”.

بۆ بینینی ڤیدیۆکە سەردانی پەیچی ( لڤین ) بکە

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button