فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان:

پەکەکە هەمیشە بیانوی داوەتە دەست تورکیاو بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵەی لەگەڵ دۆخی هەرێمی کوردستان نەکردووە

لڤین:

پاش ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو بڕینەوە دار و درەختی ناوچە شاخاویەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن سوپای تورکیاوە ناڕەزایەتیەکی زۆری لێکەوتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، لە بەیاننامەیەكدا لەبارەی شەڕی پەکەکەو تورکیاو زیانگەیاندن بە ژینگەی کوردستان، رایگەیاندووە،”ئێمە نەک ئێستا لەسەر داربڕین بەڵکو لە ڕابردوش ڕامانگەیاندوە با چیدی خەڵکی سڤیل نەبنە قوربانی و شەهید نەکرێن، با ئەم کێشەیە لەناو خاکی تورکیا چارەسەربکرێت و خەڵکی هەرێمی کوردستان و ژینگەی کوردستان و ئاژەڵ و سروشتی کوردستان نەبنە قوربانی ئەم شەڕە”.

لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،”وەک چۆن داوا لەحکومەتی تورکیا دەکەین خەڵکی سڤیل و سروشتی کوردستان و گوندەکانمان نەکاتە قوربانی کێشەی خۆی لەگەڵ پەکەکە، لە هەمانکاتدا دەڵێین پەکەکە هەمیشە بیانوی داوەتە دەست تورکیاو بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵەی لەگەڵ دۆخی هەستیارو ناسکی هەرێمی کوردستان نەکردوە”.

هەروەها هاتووە،” پەکەکە دەیانەوێت هەرێمی کوردستان تێوەبگلێنن و خەڵک و سروشت و خاکی کوردستان باجی ئەو بیانوانە بدات کە ئەوان دەیدەنە دەست حکومەتی تورکیا”.

دەقی بەیاننامەكە…

بەیاننامەیەک لە فراکسیۆنی پارتییەوە لەبارەی شەڕی پەکەکەو تورکیاو زیانگەیاندن بە ژینگەی کوردستان

بەداخەوە شەڕی پەکەکەو تورکیا هەمیشە ماڵوێرانی بۆ سەر ژیان و ژینگەی کوردستان و کاولکردنی گوندەکان و نەهێشتنی ژیان هەبوە لە ناوچە سنورییەکاندا.

ئێمە نەک ئێستا لەسەر داربڕین بەڵکو لە ڕابردوش ڕامانگەیاندوە با چیدی خەڵکی سڤیل نەبنە قوربانی و شەهید نەکرێن، با ئەم کێشەیە لەناو خاکی تورکیا چارەسەربکرێت و خەڵکی هەرێمی کوردستان و ژینگەی کوردستان و ئاژەڵ و سروشتی کوردستان نەبنە قوربانی ئەم شەڕە.

وەک چۆن داوا لەحکومەتی تورکیا دەکەین خەڵکی سڤیل و سروشتی کوردستان و گوندەکانمان نەکاتە قوربانی کێشەی خۆی لەگەڵ پەکەکە، لە هەمانکاتدا دەڵێین پەکەکە هەمیشە بیانوی داوەتە دەست تورکیاو بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵەی لەگەڵ دۆخی هەستیارو ناسکی هەرێمی کوردستان نەکردوە، بەپێچەوانەوە دەیانەوێت هەرێمی کوردستان تێوەبگلێنن و خەڵک و سروشت و خاکی کوردستان باجی ئەو بیانوانە بدات کە ئەوان دەیدەنە دەست حکومەتی تورکیا.

لێرەشەوە داوا لە حکومەتی عێراقی دەکەین هەڵوێستیان هەبێت و لەم کێشەیە بێلایەن نەبن هەم لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا قسە بکەن و هەم پەیامێکی ڕون بدەنە پەکەکە.

هەر لەمبارەیەوە یاداشتێکمان ئامادەکردوە بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و داوای ڕێکاری پێویستی په‌رله‌مانی و دانیشتنی تایبه‌ت دەکەین لەسەر ئەم پرسە.

فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button