تورکیا برازایەکی فەتحوڵا گولەنی دەستگیرکرد

لڤین:

میدیا فەرمییەکانی تورکیا، برازایەکی فەتحوڵا گولەن دەستگیرکراوە گەڕێندراوەتەوە بۆ تورکیا

ئەناتۆڵیا، ئاژانسی فەرمی دەنگوباسی تورکیا، ئەمڕۆ دووشەممە، لە ڕاپۆرتە هەواڵێکیدا لە زاری سەرچاوەیەکی ئاسایشییەوە بەبێ ئەوەی ناوی بهێنێت ئاشکرای کردووە،”سەڵاحەدین گولەن، لەلایەن کارمەندانی دەزگای نیشتمانی هەوڵگرییەوە ( میت ) گەڕێندراوەتەوە بۆ تورکیا”.

جێگەی ئاماژە پێدانە لە هەواڵەکەدا هیچ زانیاریەک لەبارەی کات و شوێن و ئەو وڵاتەوی کە کارەکەی تێدا ئەنجامداروە ئاشکرا نەکراوە، وە و هیچ ئاماژەیەکیشی بەوە نەکردووە ئایا ئەو کردەیەی میت بە ڕێککەوتن بووە لەگەڵ ئەو وڵاتەی سەڵاحەدینی لێبووە یان نا.

بە وتەی سەرچاوەکە بۆ ڕۆژنامەکە،”سەڵاحەدین گولەن، تۆمەتبارە بەوەی ئەندامی ڕێکخراوی فەتۆیە، کە ڕێکخراوێکی تورکیە بەڵام لەووڵاتەدا لە لیستی تیرۆردایە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button