سەركۆ ئازاد گەڵاڵی:

ھەوڵێک ھەیە بۆ دواخستنی دانیشتنی پەرلەمان لەسەر لێبڕینی مووچە

لڤین:

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان، ئەمڕۆ ( دووشەممە، ٣١ی ئایاری ٢٠٢١ ) لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، لەبارەی بە دانیشتنێکی پەرلەمانی کوردستان بۆ هەڵوەشاندنەوەی لێبڕینی مووچەی مووجەخۆرانی هەرێم، پەیامێکی بڵاوکردەوەو، ڕایگەیاندووە،” ھەوڵێک ھەیە بۆ دواخستنی دانیشتنی پەرلەمان لەسەر لێبڕینی مووچە، لەكاتێكدا دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەڵێنی دا ئەم هەفتەیە دانیشتنی تایبەت لەسەر بڕیاری نایاسایی لێبڕینی موچە ئەنجام دەدرێت، ئەویش دوای ئەو فشارەی لەگەڵ هاوڕێیانماندا لە بەشێك لە فراكسیۆنە جیاوازەكان كردمان”.

دەقی پەیامەکە:

دڵنیابن بێدەنگ نابین

ھەوڵێک ھەیە بۆ دواخستنی دانیشتنی پەرلەمان لەسەر لێبڕینی مووچە، لەكاتێكدا دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەڵێنی دا ئەم هەفتەیە دانیشتنی تایبەت لەسەر بڕیاری نایاسایی لێبڕینی موچە ئەنجام دەدرێت، ئەویش دوای ئەو فشارەی لەگەڵ هاوڕێیانماندا لە بەشێك لە فراكسیۆنە جیاوازەكان كردمان.

دوای ئەوەی دوو یاداشت لە لایەن پەرلەمانتارانەوە ئاراستەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرا بۆ ئەوەی دانیشتنی داھاتوو تەرخان بکرێیت بە لێبرینی موچە و دواکەوتنی مووچە بەلام تا ئەم ساتە سەرۆکایەتی پەرلەمان بانگێشتی پەرلەمانتارانی نەکردوە بۆ ئەو دانیشتنە ئەمەش پێشێلکردنی ئاشکرا و راستەوخۆی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستانە.

یاداشتی یەکەم / ئیمزای ٥٧ ئەندام پەرلەمان لە فراکسێونی یەکێتی وگۆڕان و فراکسێونەکانی ئۆپۆزسیون و سەربەخۆکان و فراکسێونی پێکھاتەکان بۆ ئەوەی دانیشتنی پەرلەمان بکرێیت بۆ ھەڵوەشاندنەوەی بڕیاری نایاسای لێبڕینی مووچە.

یاداشتی دووەم/ ئیمزای ٦٥ ئەندام پەرلەمان لە فراکسێونی یەکێتی وفراکسێونی پارتی و فراکسێونی گۆڕان و بەشێک لە ئەندامانی فراکسێونەکانی ئۆپۆزسیون بۆ دانیشتنی داھاتووی پەرلەمان تەرخانبکرێیت بە پرسی لێبڕینی مووچە.

ھیوادارام ھەموو ئەو ئەندام پەرلەمانتارە بەڕێزانەی ئیمزایان لەسەر ئەو یاداشتانە کردوە بێدەنگ نەبن بێ رێزی بە ئیمزاکانیان نەکرێیت، هیواداریشم سەرۆكایەتی پەرلەمان لەسەر بەڵێنەكەی خۆیان بن و بەزووترین كات بانگێشتی ئەندامان بكەن و ئەو دانیشتنە ئەنجام بدەن.

ئەگەر پەیڕەویش بشكێنن و حساب بۆ ئەندامانی پەرلەمان و ئەو خەڵكە بەش مەینەتە نەكەن و ڕێز لە قسەو بەڵێنی خۆیان نەگرن، ئەوا دڵنیابن بێدەنگ نابین و تائەوكاتەی بڕیای نایاسایی لێبڕینی مووچە هەڵدەوەشێتەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button