عەمار حەکیم پەیامێک ئاراستەی هاوسەرۆکی یەکێتی دەکات

لڤین:

سەرۆکی هاوپەیمانی عێراقیون، رایگەیاند دەیانەوێت پەیەوەندیەکانیان لەگەڵ یەکێتی فراوان بکەن و شانازی بەو مێژوەوە دەکەن کە لەگەڵ یەکێتیدا هاوبەشن تیایدا.

عەمار حەکیم، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیەوە پەیامێک ئاراستەی هاوسەرۆکی یەکێتی دەکات و دەڵێت “شانازی بەو مێژووەوە دەکەین  کە هاوبەشین تێدا و بووەتە هۆی دروستبوونی پەیوەندیەکی پتەو و بەهێز و تا ئیستاش بەردەوامە”.

لەو  پەیامی پیرۆزباییەدا کە ئاراستەی لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی کردووە دەشڵێت “شوێنی دیاری کۆچکردوو مام جەلال تالەبانی بنیادنەری دەوڵەتی نوێ و شایەدی سەرکەوتنەکانی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان هەرگیز لە بیرناکرێت”.

ئە ئاماژەی بەوەش کردووە وەک ڕیزێک  دەوەستن  بۆ ئەو قوربانیە زۆرانە و ئەو هەڵوێستە ئازایانەی کە لە ڕوبەڕوبونەوەی دوژمن هەیانبووە و راشی دەگەیەنێت، دەیانەوێت زیاترپەیوەندیەکانیان پتەو بکەن و “بڕوامان وایە کە یەکیتی نیستیمانی یەکێکە لە پایەکانی سەقامگیری وڵات و هیزێکی دیارە و هاوکارمانە لە چارەسەر و بنیادنانی وڵاتدا”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button