ئیحسان عەلی عەبدولعەزیز:

حكومەت و پەرلەمانی كوردستان كەڕو كوێرو لاڵن لەدەستدرێژی توركیا

 

لڤین:

ئیحسان عەلی عەبدولعەزیز، سەركردەی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان لەبەرامبەر سنور بەزاندنەكانی تورکیا بۆ هەرێمی كوردستان دەڵێت حكومەت و پەرلەمانی كوردستان كەڕو كوێرو لاڵن.

ئەو سەركردەی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان لەفەیسبووكی خۆی نووسیویەتی “زۆرمان پێ سەیرە كە چەند ڕۆژێكە بەئاشكرا لەشكركێشی سوپای توركیا لە هەرێمی كوردستان لە هەڵكشاندایە و بەوەشەوە نەوەستاون دەستیان كردووە بە داربڕین و تێكدانی سروشتی جوانی هەرێمەكەمان كە ئەمەش زەنگێكی خەتەرناكە بۆ ناوچەكە”.

 

جگە لە سەرکۆنەکردنی ئەو کارەی تورکیا کە بە نا ئەخلاقی وەسفی کردووە، ئاماژەی بەوەكردووە “ئەوەی زیاتریش جێگای نیگەرانی و تێڕامانە ئەوەیە كە حكومەت و پەرلەمانی كوردستان (كەڕو كوێرو لاڵن) بەرامبەر ئەم دەستدرێژی و سنور بەزاندنە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button