ئەمریکا دوای 30 ساڵ هاوردەی نەوتی ئێرانی دەکات بۆ وڵاتەکەی

لڤین:

ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت کە نەوتی خاوی ئێرانی هاوردەکردۆتە وڵاتەکەی و ئێران ڕەتی دەکاتەوە کە مامەڵەی راستەوخۆی لەگەڵ ئەمریکا کردبێت دەڵێت لە ڕێگەی وڵاتی سێیەمەوە نەوتی ئێرانی هەناردەی ئەمریکا کراوە.

لە میانەی مشتومڕکردن لەسەر نوێکردنەوەی ڕێکەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و لایەنە جیهانیەکان لە ڤییەننا، ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا  تەئکید لەسەر هاوردەکردنی نەوتی ئێرانی دەکاتەوە بۆ ناو وڵاتەکەی بە بڕی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی ئێرانی لە مانگی ئازاری ڕابردوودا، ئەمەش دوای 30 ساڵ بۆ یەکەم جارە ئەمریکا نەوتی ئێران هاوردە بکاتە وڵاتەکەی.

لە بەرامبەردا دەسەڵاتدارانی ئێران ئەو زانیاریانەیان ڕەتکردەوە و ڕایانگەیاند کە هیچ داتایەکی ورد سەبارەت بەوبابەتە لەبەردەستا نیە و ئەمریکا دەکرێت لە ڕێگەی وڵاتی سێیەمەوە ئەو کارەی ئەنجامدابێت.

کەنەدا یەکەم ووڵاتە لە لیستی ئە وڵاتانەی نەوت هەناردەی ئەمریکادەکەن و لە ساڵی 2020 ڕێژەی هەناردەی نەوت لە کەنەداوە بۆ ئەمریکا گەشتۆتە ٪50.

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button