داوای دانیشتنی پەرلەمان لەبارەی لەشکرکێشیەکانی تورکیا دەکرێت

لڤین:
ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران داوا دەکەن پەرلەمان دانیشتنێک تایبەت بکات بە لەشکرکێشیەکانی تورکیا و بڕینەوەی دارستانەکانی هەرێمی کوردستان و دیاریکردنی هەڵوێستێکی نیشتیمانی.
ئەو پەرلەمانتارانەی کوردستان لە ئێستا خەریکی واژۆ کۆکردنەوەن بۆ داینیشتنەکەی پەرلەمان و بە گوێرەی لێدوانی عەلی حەمەساڵح تا ئێستا 36 واژۆ کۆکراوەتەوە.
پەرلەمانتارەکان لە نوسراوەکەیاندا داوا دەکەن هەڵوێستی نیشتیمانی دژی بڕینەوەی دارەکانی هەرێمی کوردستان و لەشکرکێشیەکانی تورکیا دیاری بکرێت.