سەرۆکی حکومەت 64 کەس دادەمەزرێنێت

لڤین:
سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە شێوەی گرێبەست 64 کەس بۆ بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانی دادەمەزرێنێت و ماوەکەشیان تا کۆتایی ئەمساڵە.
بەگوێرەی فەرمانێک لە واژۆی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی بەسەرەوەیە م و لە رۆژی 11ی ئایاری 2021 دەرچووە 64 کەس بە شێوەی گرێبەست دادەمەزرێندرێن بە موچەی شایستە.
لە فەرمانەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە کە ئەو کەسانە نابێت هیچ موچەیەکی دیکەیان لە حکومەتی هەرێمدا هەبێت و گرێبەستەکەشیان تا رۆژی 31/12/2021 دەبێت.