پەرلەمانتارێکی پێشووی هەدەپە دەچێتە ئەو ناوچانەی سوپای تورکیا دارەکانی دەبڕێتەوە

لڤین:
دوای ئەوەی سوپای تورکیا دەستی کرد بە بڕینەوەی دارستانەکانی هەرێمی کوردستان پەرلەمانتارێکی پێشووی هەدەپە دەچێتە ناوچەکە و هەوڵی رێگریکردنی ئەو کارەی سوپای تورکیا دەدات.
بە گوێرەی چەند وێنەیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو بووەتەوە فەرهاد ئەنجو، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) سەردانی دارستانە بڕاوەکان دەکات و هەوڵی رێگری لەو کارەی سوپای تورکیا دەدات.
فەرهاد ئەنجو پەرلەمانتاری هەدەپە لە بازنەی شرناخ لە ساڵی 2018دا بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە ”رێکخراوی تیرۆریستی” مافی پەرلەمانتارێتی لێ وەرگیرایەوە.
ئەم پەرلەمانتارە لەدایکبووی ساڵی 1985ە و خەڵکی شرناخە، لە 7ی حوزەیرانی 2015 بە پەرلەمانتاری هەدەپە هەڵبژێردرا و دواتر لە پەرلەمانتاری دوورخرایەوە.