کمال چۆمانی:

چەندە ماندوکەرن ئیسلامیی و ( چەپگەر )ی کورد

لڤین: کمال چۆمانی

ئیسلامییەکان دژ بە هێزە چەپگەرەکانن، زۆرجار بە <<کافر>>یان دادەنێن و بۆ لێدان لێیان مارکسیزم و چەپ و <<کوفر>> یەکسان دەکەن.
کەچی لە هەمو دونیا تەنها هێزە چەپگەرەکان و چەپگەرەکان پشتیوانیی سەرەکیی فەڵەستینییەکانن.
چەپگەرەکان لە گۆشەنیگای ئیسلامی و جوەوە تەماشای مەسەلەکە ناکەن، لە گۆشەنیگای مافی ئینسان و قانونی نێودەوڵەتیی و داگیرکارییەوە تەماشای مەسەلەی فەڵەستین دەکەن.
رۆژنامەی چەپگەری هائارتزی ئیسڕائیلیی و رێکخراوی بێتسەلەم دو دەزگای چەپگەرن، هەڵوێستەکانیان لە بەرانبەر داگیرکاریی ئیسرائیل و سیستەمی ئاپارتایدی دەوڵەتی ئیسرائیل رون و ئاشکران. بێتسەلەم پێشی رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ دەوڵەتی ئیسڕائیلی بە ئاپارتایید تۆمەتبارکرد.
زۆربەی هەرە زۆری چەپەکانی دونیا هاوڕان لەسەر مەسەلەی فەڵەستین و ئاپارتایدی دەوڵەتی ئیسرائیل، بەشێکی زۆری <<چەپگەر>>ی کورد نەبێت چونکە دیدێکی رێیسیستانەیان بەرانبەر عەڕەب هەیە و بەشێکی زۆریشیان ئیسلامۆفیکن.
ئیسلامییەکانی کوردستان هاواریان لێ هەڵساوە کە چەپگەرەکانی کوردستان لە بەرانبەر چەوساندنەوەی گەلی فەڵەستین بێدەنگن و دەڵێن کەسێک بڕوای بە دادپەروەریی بێ دەبێت لە هەمو شوێنێ دژ بە چەوساندنەوە بێت، کەچی خۆیان پشتیوانیی ئەردۆغانن لە تەواوی دڵڕەقیی و داگیرییەکانی لە سوریا و لیبیا و ئازەربایجان. کە عەفرینیش داگیرکرا، زۆربەیان نوقەیان نەهات، کە شارەکانی باکوری کوردستان خاپورکران، بەشێکیان کەیفیان خۆش بو و گوایە ئەوە کۆتایی پەکەکەیە و ئیسلامییەکان بەهێزدەبن و ئەردۆغان دەتوانێ عوسمانیی نوێ زیندوبکاتەوە. بە هەمان شێوەش، بەشێک لەو چەپگەرانەی ئێستا بە کوشتنی منداڵی بێتاوانی غەزە دڵخۆشن، گلەیییان لە ئیسلامییەکان دەکرد کاتێک لە بەرانبەر کوشتاری ئەردۆغان بێدەنگ بون. جیاوازییان چییە؟
ئیسلامیی و بەشێک لە بەناو چەپگەری کورد تەواوکەری یەکترن، هەردوکیان بۆ هەبونی خۆیان هێز لە رقی ئەویتر وەردەگرن. ململانێکانیان هیچ پەیوەست نییە بە ئازادیی و دیموکراسیی و عەدالەتی کۆمەڵایەتیی و ئابوریی و مافی ئینسانەوە، ململانێکەیان پەیوەستە بە رقی ئیسلامییەکان لە چەپ و چەپەکان و رێیسیزمی بەشێک لە چەپەکان لە عەڕەب و نوقمبونیان لە ئیسلامۆفۆبیا.
لەنێو ئەو دو بەرەیە نادیموکراتیک و رقهێنەرە، هێڵی سێیەم پێویستە. هێڵی سێیەم لە رۆژئاڤای کوردستان توانی بەسەر هەردو بەرەدا زاڵ ببێت و هاوپەیمانێتییەک دروستبکات لەنێوان گەلی عەڕەب و گەلی کورد و گەلانی دیکەش، بە رادەیەک ئەو هاوپەیمانێتییە بەهێز بو کە تەنانەت شەڕڤانێکی عەڕەبی هێزەکانی سوریای دیموکراتیکیش پەیوەندیی بە دەوڵەتی تورکیا و هێزە تیرۆریستەکانی ناو ئۆپۆزسیۆنی سوریی و ئیخوانی تیرۆریستی سورییەوە نەکرد کاتێک عەفرینیان و ناوچەکانی دیکەیان داگیرکرد.
ئەو دو دۆگمایە کە کۆتایییەکەی لە فاشیزمدایە، مەترسیین. هێڵی سێیەمی دیموکراتیک و پێکەوەژیان کە خەڵک و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بە بنەما دەگرێ، چارەسەرە.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button