تەندروستی سلێمانی:

ئەو ڤاکسینانەی کە لە پارێزگای سلێمانیدا بەکاردەهێنرێن لە سەرانسەری جیهاندا باوەڕپێکراون

لڤین:

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، ئەو ڤاکسینانەی کە لە پارێزگای سلێمانیدا بەکاردەهێنرێن لە سەرانسەری جیهاندا باوەڕپێکراون

پاش ئەوەی لە مانگی ئازاری ئەم ساڵ یەکەم کاروانی ڤاکسینی کۆرۆنا گەیشتە عێراق و هەرێم، ئەمڕۆ ( یەکشەممە، ٣٠ی ئایاری ٢٠٢١ ) سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند،” ئەو ڤاکسینانەی کە لە پارێزگای سلێمانیدا بەکاردەهێنرێن لە سەرانسەری جیهاندا باوەڕپێکراون و راشیگەیاند، لە ئێستادا کات زووە بۆ ئەوەی بڵێین کامە ڤاکسین ڤاکسینی باشە، بەڵام بە دڵنیاییەوە لە داهاتوودا دەردەکەوێت کە کامە ڤاکسین باشە، بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە ڤاکسینی ئەو کۆمپانیایانەی بەکاردەهێندرێن لە سلێمانی زۆر باوەڕپێکراون”.

باسی لەوەشکرد،” لە ئێستادا چەند جۆرێکی ڤاکسین بەردەستە، بەڵام ڤاکسینی ڤایزەر خواستی زیاتری لە لایەن هاوڵاتیانەوە لەسەرە و ئەمەش تا رادەیەک کێشەی دروستکردووە”.

سەبارەت بە وەرگرتنی ڤاکسینەکە لەلایەن هاووڵاتیانەوە، بەڕێوەبەرەکە، ئاشکرای کرد،” هەر هاوڵاتییەک ڤاکسینی بوێت دەتوانێت ئەو رۆژە لەخۆی بدات، تەنها ڤاکسینی ڤایزەر نەبێت کە پێویستە لەسەر داواکاری و نۆرە و سیستەم بێت”.

هەروەها، سەبارەت بە کاریگەرییە لاوەکییەکانی ڤاکسینەکان، هەورامی باسی لەوەکرد،” لە جیهاندا بە رێژەیەکی کەم چەند حاڵەتێکی نەخوازراو تۆمارکراون لەو کەسانەدا کە ڤاکسینیان بەکارهێناوە، وتیشی، لە پارێزگای سلێمانی هیچ حاڵەتێکی نەخوازراو جگە لەو کاریگەرییە لاوەکییەی کە ڤاکسینەکە لەسەر هەموو کەس بەجێیدەهێڵێت تۆمارنەکراوە”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button