حکومەتی هەرێم سەرقاڵی ئامادەكردنی دیدگایەتی تا ساڵی ٢٠٣٠

لڤین:

بریكاری وەزارەتی پلاندانانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە ساڵی رابردوەوە وەزارەتەكەیان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەكان سەرقاڵی ئامادەكردنی دیدگای ( ٢٠٣٠ )ـی هەرێمی كوردستانەو لە ئێستاشدا رەشنوسی دیدگاكەیان ئامادەكردوە.

زاگرۆس فەتاح، بریكاری وەزارەتی پلاندانان،ئەمڕۆ ( یەک شەممە،٣٠ی ئایاری ٢٠٢١ ) لە راگەیەندراوێكدا، ئاماژەی بەوەداوە کە،” بە چاودێری وەزیری پلاندانان، ئەمڕۆ یەكشەممە وەک لیژنەی باڵای دیدگای ( ٢٠٣٠ ) لە وەزارەتی پلاندانان کۆبوینەوە، کۆبوونەوەکە بە ئامادەبونی هەریەک لە بریکاری وەزارەتەکانی ( بازرگانی و پیشەسازی، تەندروستی و پەروەردە ) و بەڕێوەبەری گشتی پلانی ستراتیژی وەزارەتمان بە ڕێوەچوو”.

ئەوەشی خستۆتەڕو،” لە ساڵی پارەوە وەزارەتی پلاندانان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لە ڕێگەی دو لیژنەوە (لیژنەی جێبەجیکارو لیژنەی باڵا) سەرقاڵی ئامادەکردنی دیدگای ( ٢٠٣٠ ) ی هەرێمی کوردستانە، لە ئێستادا ڕەشنوسی دیدگای ( ٢٠٣٠ ) مان ئامادەکردوەو لە لایەن لیژنەی باڵاوە دیراسە دەکرێت تا پێشنیار و تێبینیەکانی تێدا جێبکرێتەوە”.

وتوشیەتی”ئەم ڕەشنوسە جگە لە لایەنی حکومی، هاوکات رێکخراوە ناحکومیەکانی هەرێمی کوردستان ڕۆڵیان هەبوەو ڕاو سەرنجی ئەوانیشی تێدا جێکراوەتەوە، هەر لەم چوارچێوەیەدا ڕۆژی ( ٢ / ٦ / ٢٠٢١ ) ۆرکشۆپێک سازدەکرێت بۆ دەوڵەمەندکردنی ڕەشنوسەکە، کە تێیدا زانکۆکان و کۆمەڵێک ڕێکخراو و ئاژانسی تر بەشدار دەبن”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە،” ئەم دیدگایە گشتگیر دەبێت و پلان و ئامانجەکانی حکومەت بۆ دە ساڵی داهاتو لەسێکتەرە جیاوازەکاندا لە خۆدەگرێت و نەخشەڕێگای گەیشتن بە ئامانجە ستراتیجییەکان ڕون دەکاتەوە”.

لە کۆتایدا هاتووە،”هەبونی دیدگایەکی رونی لەم شێوەیە یارمەتیدەر دەبێت بۆ سەرنجڕاکێشانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و وەبەرهێنەرانی بیانی بە ئاڕاستەی کارکردنی زیاتر لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستاندا”.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button