کوڕ و باوکێک بە فیشەک بریندارکران

لڤین:

لە ناحیەی سەنگاو، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕوداوێکی تەقەکردندا کوڕ و باوکێک بە فیشەک بریندارکران و برینی 

شەریف ڕەحیم، وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ، ئێوارەی ئەمڕۆ ( ٣٠ی ئایاری ٢٠٢١ ) لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان، ڕاگەیاندووە،” ئێوارەی ئەمڕۆ دوو بریندار، گەیەندرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی چەمچەماڵ، کە پیاوێکی تەمەن ٤١ ساڵ و کوڕێکی تەمەن ١٩ ساڵە کە ( کوڕ و باوک )ـن بەهۆی سەختی برینەکەیەوە کوڕەکە ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراوە و باوکەکەیش بەهۆی سوکی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی چەمچەماڵ لەژێر چاودێری پزیشکیدایە”.

سەبارەت بە چۆنیەتی بریندار بوونیان، وتەبێژی تەندروستیی چەمچەماڵ، ئاشکرای کردووە،”هەردوو بریندارەکە ئاسەواری فیشەک بە جەستەیانەوە دیارە ”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button