ئارێز عەبدوڵا:

هەرنا لەسەر دارستانەكان وەرنەدەنگ!

لڤین: ئارێز عەبدوڵا

بڕین و دزینی دار و درەختی دارستانە خۆڕسكەكانی بادینان لە لایەن دەوڵەتی توركیا تاوانێكە بێ تەمومژ و لە چەندین كەنالیش پشتڕاستكراوەتەوە.
خودایە ئەو هەموو ڕك و كینەیەی دەوڵەتی توركیا بەرامبەر بە كورد و كوردستان بۆچی و تاكەی؟!
هەر لە بادینان نا، بگرە لە ڕۆژاوئاش دار زەیتونە  تەمەن  دەیان ساڵەكانی كوردان لەڕەگەوە هەڵدەكێشێ و بە سەوزی یان وشكی دەیاندزی!
لەوەش زیاتر خەلكی عەرەب و توركمانە تیروریستەكان لە ناو مال و حال و سەرزەوی حەڕام نیشتەجی دەكا!
لەوئ دار زەیتون و لێرەش رەز و باخ و گوێز و هەنجیر دەسوتێنئ، لە كاتێكدا خوای مەزن لە قوڕئانی پیرۆز بە التین و الزیتون سوێند بە زەیتون و هەنجیران دەخوا و حكومەتی ئەردۆگانیش  لای خۆی ئیسلام و ئیسلامیە!
ئیستا لای هەمووان ڕوونە، كە پلان و پیلانەكانی توركیا  لە بەگژداچوونەوەی  پەكەكە زۆر گەورەترن، كەواتە  بئ دەنگی تاكەی ؟
بڕین و سوتاندن و دزینی دارستانە سروشتیەكان  بە بڕیار و پلان تاوانێكی گەورە و نێودەولەتییە و
بئ دەنگ بوونی هەردوو حكوموتی هەرێم و بەغدا لە ئاست ئەو تاوانە بئ مانا و بئ پاساوە و خۆگێلكردن و بئ باكی بەرامبەر بەستەم واتای بەشداری نەبئ ، هیچی تر ناگەیەنئ.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button