پیاوێكی فەرەنسی روخساری خۆی ترسناك كردووە

لڤین:
پیاوێكی فەڕەنسی بۆ ئەوەی شێوەی وەك بوونەوەرە ئاسمانییەكانی لێبێت لوت و بەشێك لە لێوی بە نەشتەرگەری لابردووە.

لیپ سێرڤ پیاوێكی تەمەنی 32 ساڵە و دەڵێت هەر لە منداڵیەوە خولیای ئەوەی هەبووە شێوەی وەك ئەو بوونەوەرە ئاسمانییە بێت كە لە فیلمەكاندا دەبینرێن.

ئەو پیاوە فەرەنسییە گۆڕینی خۆی دۆكیومێنت كردووە، وێنەكانی خۆی لە رابردوو لە ئێستادا بۆ هەزاران شوێنكەوتوانی لە ئینستگرام بڵاوكردوەتەوە، وێنەیەكی نوێی خۆی كە سەرەتای ئەم مانگە بڵاویكردووەتەوەە بەبێ لێوی سەرەوە خۆی نیشاندەدات و دەڵێت ئەو گۆڕانكاریەی كە كردوویەتی قسەكردنی بۆ قورستر كردووە .

ئەوەش دوای چەند مانگێك دێت كە گەشتی كردووە بۆ ئیسپانیا بۆ ئەوەی بە نەشتەرگەری لووتی لاببرێت، بۆیە چووەتە ئیسپانیاش بۆ ئەو نەشتەرگەریە چونكە لە فەرەنسا ئەو نەشتەرگەریە نایاساییە لە هەرێمی بەرشەلۆنە ئەنجامیداوە.

لەدوای ئەوەی لوتی خۆی لێردووتەوە وتوسەتی شانازی دەكەم كە ئێٍتا دەتوانم بەم رووخسارەوە بڕۆم، ئەو پێشتر هەردوو گوێی بە نەشتەرگەری لابردبوو.

ئەو سپێنەی چاویشی تاتۆ كردووە و ئەوە جگە لەوەی چەند نقێمێكیشی لە روخساریدا جێگیر كردووە و لە ئێٍتادا ئەو شێوەی بووەتە شێوەی خشۆكێك.

ئەنتۆنی لە گۆڕینی روخساری خۆی پەشیمان نیە ساڵی 2017 بە ڕۆژنامەی میدی لیبری فەرەنسی وتووە، لە تەمەنێكی زۆر گەنجەوە، بە ئاواتەوەبووە بۆ گۆڕانكاری و گۆڕینی جەستەی خۆی.

ئەو پێشتر كاری پاسەوانی كردووە بەڵام لە تەمەنی 24 ساڵیەوە دەستبەرداری ئەو كارەی بووە و روویكردووەتە وڵاتی ئوسترالیا، لەبارەی روخسارە نوێیەكەیەوە ئاماژە بەوە دەكات كە حەزی بە كارەكتەرێكی ترسناكە كە ئێستا خاوەنیەتی.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button