بۆچى مه‌سرور بارزانى، ره‌شنووسى بودجه‌ى گه‌ڕاندنه‌وه وه‌زاره‌تى دارایى ؟

لڤین: بوار نیوز
مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مڕۆ، یه‌كشه‌ممه، 30ى ئایارى 2021، به فه‌رمى ره‌شنووسى پڕۆژه یاسایى بودجه‌ى 2021ى گه‌ڕانده‌وه وه‌زاره‌تى دارایى ، ئاماده نه‌بوو له دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران گفتووگۆى له‌سه‌ر بكرێت بۆ په‌سه‌ندكردنى.
هۆكارى ناردنه‌وه‌ى ره‌شنووسى یاسای بودجه‌ى 2021، له لایه‌ن سه‌رۆكى حكومه‌ت بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له نێو بودجه‌دا، ده‌سه‌ڵاتى خه‌رجكردن و سه‌رفكردن پاره و به‌شێك له پڕۆژه‌كان درابوو به وه‌زیره‌كانى كابینه‌ى نۆیه‌م، له نێویشیان وه‌زیرى دارایى و پلاندانان.
مه‌سرور بارزانى، له كۆبوونه‌وه‌ى رابردوودا، به روونى به وه‌زیره‌كانى وتووه ده‌سه‌ڵاتى سه‌رف و خه‌رجكردن پێویسته له لایه‌ن خودى خۆیه‌وه بێت و ناكرێت وه‌زیره‌كان به‌وشێوه‌یه ده‌ستكراوه‌ن بن.
به راشكاوانه به وه‌زیره‌كانى وتووه : بۆ نایه‌ن له شوێنى من ببنه سه‌رۆك وه‌زیران، مادام ئه‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌تان له بودجه‌دا پێدراوه.
گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ره‌شنووسى پڕۆژه یاسای بودجه‌ى 2021، له لایه‌ن سه‌رۆكى حكومه‌ت، به‌شێك له وه‌زیره‌كانى نیگه‌ران كردووه، له نێوشیان وه‌زیرى دارایى و وه‌زیرى پلاندان ( كه پشكى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌كێتییه).
هه‌تاوه‌كو ئێستا قوباد تاڵه‌بانى، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تیش، بێده‌نگى نواندوه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه نییه كێشه له‌وباره‌یه‌وه دروست بكرێت.
هه‌ریه‌ك له هاوسه‌رۆكانى یه‌كێتیى و مه‌كته‌بى سیاسى ئه‌و حزبه‌ش، به توندى دژى ئه‌وه‌ن ده‌سه‌ڵات له وه‌زیره‌كان بسه‌ندرێته‌وه، بۆیه پێده‌چێت گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و ره‌شنووسه خولێكى دیكه‌ى شه‌رى راگه‌یاندن له نێوان پارتى و یه‌كێتیى دروستبكاته‌وه.
شه‌ش مانگ، به‌سه‌ر پڕۆژه یاساى بودجه‌ى 2021 تێپه‌ڕیوه، هێشتا له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ماوه‌ته‌وه و نه‌چۆته وه‌زاره‌تى دارایى، له‌گه‌ڵ چوونیشى بۆ په‌رله‌مانى كوردستان لانیكه‌م دوو مانگى پێویسته بۆ په‌سه‌ندكردنى، چونكه مانگێك پێویستى به گفتووگۆیه له نێو لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان و مانگێكیش بۆ په‌سه‌ند كردنى دابنێ، مانگێكیشى ده‌وێ تاوه‌كو ئه‌و بودجه‌یه دواى په‌سه‌ندكردنى له لایه‌ن په‌رله‌مان و سه‌رۆكى هه‌رێم، رێنمایى له لایه‌ن حكومه‌ت و وه‌زاره‌تى دارایى بۆ جێبه‌جێكردنى ده‌رده‌چێت ، واته؛ ده‌گه‌ینه كۆتاییه‌كانى ساڵى 2021، ئه‌وكاتیش ئه‌و بودجه‌یه هه‌بێت، یان نه‌بێت هیچ سودێكى نییه ! ئه‌گه‌ر داماننا ئه‌و بودجه‌یه بۆ ساڵى داهاتووه خۆ ئه‌وكاتیش به پێى یاسا ده‌توانرێ یه‌ك له‌سه‌ر دوانزده‌ى ئه‌و بودجه‌یه سه‌رف بكرێت.
سه‌ربارى په‌رله‌مانێكى لاواز له به‌رده‌م بودجه و كه‌م ئه‌زموونى و نه شاره‌زایى و موزایه‌ده‌ى په‌رله‌مانتار، له لایه‌ك واده‌كات تێپه‌راندنى بودجه‌یه‌كى باش له‌كاتى خۆیدا ئه‌سته‌م بێت، له‌هه‌مانكاتیشدا مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى حكومه‌ت به‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ره‌شنووسه كێشه‌یه‌كى دیكه دروست ده‌كات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه: به‌و رێزنه‌گرتنه له تیمى حكومه‌ت شه‌ڕێك له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنى بودجه له نێو ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دروست ده‌كات، دواتریش ئه‌و شه‌ڕه ده‌گوازێته‌وه نێو په‌رله‌مانێكى پڕ له فه‌وزا.
هه‌نگاوه‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى، جگه له‌وه‌ى وه‌زیره‌كان به یه‌كجارى ده‌كاته ئاله‌تێكى بێ ده‌سه‌ڵات، له هه‌مانكاتیشدا ئه‌و نا ته‌بایى و لێكترازانه‌ى ئێستا له نێوان لایه‌ن سیاسییه‌كان هه‌یه، ئه‌وه‌نده‌ى دیكه زیاد ده‌كات ؟!
ئه‌گه‌ر ره‌شنووسى بودجه به‌وشێوه‌ى سه‌رۆكى حكومه‌ت ده‌یه‌وێ له نێو ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران تێپه‌ڕێندرێت، ئه‌ى ئه‌وكات تیمى یه‌كێتیى و گۆڕان له نێو حكومه‌ت چ قسه‌یه‌كیان بۆ فراكسیۆن و حزبه‌كانیان ده‌بێت ؟! ئایه، جارێكى دیكه ئه‌و وه‌زیرانه ناكه‌ونه ژێر هه‌ڵمه‌تێكى قسه پێوتن و شكاندن له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان؟!
سەرچاوە: بوار نیوز/ سەرتیپ قەشقەیی