ئاسایشی گەرمیان سێ کەسی دەستگیرکرد

لڤین:

ئاسایشی گەرمیان دەستگیرکردنی سێ کەسی راگەیاند کە ترێلەی هاوڵاتیەکی عەرەبیان دزیوە و یەکێک لەوانەش پێشینەی تاوانی هەبووە.

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان رایگەیاند: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاوڵاتییەکی عەرەب بەناوى (جاسم محەمەد) ئاگاداری هێزەکانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی کفری سەر بە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشى گەرمیان دەکاتەوە کە لەلایەن کەسێکەوە ئۆتۆمبیلەکەى لە جۆری (مان ترێلە) ڕفێندراوە، دوای لێکۆڵینەوەی هێزەکانیان توانییان لەماوەیەکی کورتدا ئۆتۆمبیلەکە بە پەککەوتوویی بدۆزنەوە.

ئاسایشی گەرمیان ئەوەشی راگەیاندووە “سێ تۆمەتباریش بەناوەکانی (س ا س لەدایکبووی 1994 دانیشتووی کەلار +س ج م لە دایکبووی 1995 دانیشتووی کەلار +ئ ج ح دانیشتووی کفری ) دەستگیربکەن و دەستیش بگیرێت بە سەر دوو چەکی جۆری (کڵاشینکۆف و دەمانچە )”.

ئەوەشی راگەیاندووە “لەکاتی لێکۆڵینەوە سەرەتایەکاندا دەرکەوت کە تۆمەتبار(سیروان جەمیل) پێشینەی لەتاواندا هەیە و بەچەند مادەیەکی یاسایی(405/31, 444, 456) لەلایەن یاساوە داواکراوە و ناوبراو پێشتر بە (١٥) پازدە ساڵ زیندانی حوکم دراوە و لە پاش دوو ساڵ زیدانى بەر لێبوردنی گشتی کەوتووە و ئازاد کراوە”.

ئەوەشیی ئاشکرا کردووە ئەو تۆمەتبارە “نزیکەی ماوەى ساڵێکە لە گوندی قوبەی سەر بەناحیەى قەرە تەپە خۆی حەشارداوە و لەلایەن دوو تۆمەتبارەوە بەناوەکانی (ه  ز , ئ خ  خ) داڵدە دراوە و لەو ماوەیەدا چەندین تاوانی دزی و ڕێگرییان لەسنورەکە ئەنجامداوە “.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button