مەسعود بارزانی بڕیارێکی لەبارەی پێشمەرگەوەدا

لڤین:

بە بڕیاری سەرۆکی پارتی ھێزەکانی پشتیوانی/1ی یەکەکانی 80ی پارتی دەخرێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە.

 

میدیاکانی پارتی بڵاویانکردەوە “لەسەر بڕیاری بەڕێز مەسعود بارزانی فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی/1 کە پێشتر سەر بە یەکەی٨٠ بوو خرایە سەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە”.

 

میدیاکانی پارتی لەو راگەیەندراوەدا ئاماژەیان بە کارنامەی کابینیە نۆیەمی حکومەتی هەریم بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کردووە و دەشڵێن “لە دوای بڕیارەکەی سەرۆک بارزانی کە دەبێت فەرماندەیی ھێزەکانی پشتیوانی/1 بخرێتە سەر میلاکی وەزارەتی پێشمەرگە”.

 

ئەو هێزە کە ئێستا لە سنورەکانی پەکەک جێگیرکراوە و فەرماندەکەیان سیھاد بارزانیە و بە گوێرەی راگەیەندراوەکە  فەرماندەی ئەو هێزە بە ھەماھەنگی لەگەڵ یەکەی 80 و وەزارەتی پێشمەرگە “دەستیان کرد بە پرۆسەی گواستنەوەی ھێزی ناوبراو بۆ سەر وەزارەتی پێشمەرگە”.

 

ئەوەشیان وتووە “لە لایەن سەرۆکایەتی ھەرێم و سەرۆکایەتی حکومەت و ھاوپەیمانان پێشوازی لەو بڕیارە کرا و بە ھەنگاوێکی باش لەقەڵەمیاندا بۆ یەکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە چوارچێوەی میلاکاتی وەزارەتی پێشمەرگە”.

 

ئەو هێزە ئێستا لە سنورەکانی پەکەک جێگیربوون و لە ماوەی رابردووش پەکەکە چەندجارێک لە زاری بەرپرسەکانیەوە رایگەیاند کە هاوکاری هێزەکانی تورکیا دەکەن لە دژی گەریلاکانیان، ئەوە جگە لەوەی چەندجارێکیش پێکدادانی چەکداری لە نێوان ئەو دوو هێزەدا دروست بوو بوو.

 

هێزی پشتیوانی یەک لە یەکەکانی 80ی سەر بە پارتی دیموکراتن و هەمان هێز لەناو یەکەکانی 70ی یەکێتیشدا هەیە، بەڵام تا ئێستا ئاشکرا نەبووە کە ئەو هێزەی یەکێتی بخرێتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە یان لە ناو یەکەکانی 70 دەمێننەوە.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button