سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بە نهێنی هاوسەرگیریکرد

لڤین:
سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا هاوسەرگیرى لەگەڵ کچێکى تەمەن 33 ساڵاندا کرد.
وەک میدیاکانی بەریتانیا بڵاویان کردەوە، بۆریس جۆنسۆن، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دوێنێ لە ئاهەنگێکی بچوک و نهێنیدا، هاوسەرگیری لەگەڵ دەزگیرانە تەمەن 33 ساڵەکەی کرد.
جۆنسۆنی لەئێستادا تەمەنی 56 ساڵە، دوێنێ شەممە لەیەکێک لە کڵێساکان و بە ئامادەبونی خزم و کەسە نزیکەکانی هاوسەرگیری لەگەڵ (کاری سیمۆندز)ی دەستگیرانیدا کردووە کە تەمەنی 33 ساڵە و منداڵێکی هاوبەشیان هەیە.