وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێکی نوێی دەرکرد

لڤین:
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق ژماره‌یه‌ك بڕیاری له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چونی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ ده‌ركرد و رایگه‌یاند، تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ بۆ پۆلی شه‌شه‌می سه‌ره‌تایی وەزاری نابێت.
حه‌یده‌ر فاروق، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق بە پێگەی بەغداد ئەلیەومی راگەیاند: وه‌زاره‌ت بڕیاریداوه تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ بۆ پۆلی شه‌شه‌می سه‌ره‌تایی لەمساڵدا له‌لایه‌ن كارگێڕی قوتابخانه‌كانه‌وه ئه‌نجام بدرێن، وه‌زاری نەبێت هاوشێوه‌ی ساڵانی رابردوو، به‌جۆرێكیش كه ره‌چاوی بارودۆخی خوێندكاران و ئه‌و ماوه‌یه بكرێت كه له‌پرۆگرامه‌كانیان خوێندویانه.
ناوبراو وتیشی لەبەبرامبەردا تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ بۆ پۆله‌كانی سێیه‌می ناوه‌ندی و شه‌شه‌می ئاماده‌یی به هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه بۆ ئەمساڵ وەزاری دەبێت هاوشێوەی ساڵانی رابردوو.
له‌دوای یه‌كی تەمموز بڕیاری كۆتایی لەربارەی خوێندنی پۆلە ناکۆتاکان دەدرێت بەڵام تا ئەو کاتە بە شێوەی ئەلکترۆنی لە خوێندن بەردەوام دەبن.