زمناکۆ ئیسماعیل

یەک تۆز شەرم، کێ میدیایی هەواڵگرییە؟!

لڤین: زمناکۆ ئیسماعیل

یەک تۆز شەرم، کێ میدیایی هەواڵگرییە؟!.

بەیاننامەکەی سەنتەری میترۆ، هێرشکردنە بۆ سەر کۆمەڵێک رۆژنامەنوس، کە بیانویەک لەبیانوەکانی بارقورسی ژیان، بەرەو دەزگایەکی نزیک لەیەکێک لەباڵەکانی حیزبێک بردونی، (هەڵبەتە من وەک خۆم، هەتا ئەم خولەکە تیایدا دەژیم، ئامادە نیم بۆ هیچ شوێنێکی حیزبی و سێبەری حیزب ئیش بکەم)، بەڵام کاتێک سەنتەرێکی بەناو بەرگری و داکۆکیکار لەرۆژنامەنوسان، بەهاوڕێ رۆژنامەنوسەکانی بێژێت میدیایی هەواڵگری، ئەمە بێجگەلە سوکایەتیکردن بە بەراوبەرەکەیان، هیچی دیکەیان لێ سەوز نابێت.

هەڵەیەکی کوشندەیە، پێشتر رۆژنامەنوس و میدیاکار بوبیت و نان و ئاوت ماف و ئازادی بوبێت بۆ تاکەکانی ئەم گەلە، بەڵام ئەمڕۆش لەسەنتەرێکی بەناوبەرگری و داکۆکیکار لەرۆژنامەنوسان، لەسەر هەواڵێک کە وەک رەخنە بەڕووتاندا دابەزێندراوە، رۆژنامەنوسان بکەن بەکرێگیراو، ناویان بنێن رۆژنامەنوسانی هەواڵگری.

بۆ زانیاری ئەو کەسانەی کە ئەو بەیاننامەیان نوسیوە، دزینی هەواڵ و چاودێریکردنی هەموو سەکتەرەکانی ژیان، کە ئاستێکی گشتییان هەبێت ئاساییە، تەنانەت چاودێریکردنی کەسانێک کە کەسایەتی گشتییان هەیە (پەپلیک فیگەرن)، بەمەبەستی رەخنە لێگرتن و کردنی بەهەواڵ و راپۆڕت و کاری میدیایی، زۆر ئاساییە و لەنێو میدیای جیهانی و دونیایی میدیادا رێگا پێدراوە، تەنانەت لەهەندیک ووڵاتدا شتە شەخسییەکانیش بووە بە ئاسایی بۆ میدیا، بەڵام ئەم جۆرە لەمیدیا ناونراوە میدیایی زەرد و کار لەسەر شتە شەخسییەکان دەکات.

دواجار میدیاو میدیاکار، رۆژنامەنوس و رۆژنامەکار، دەبێت دەستکراوەبن، دەکرێت ئێوەش هەواڵ و راپۆڕت و تەنانەت کۆمێنت نوسینی کەسێکی وەک من قەڵستان نەکات و وەک خۆی وەڵام بدەنەوەو دڵتان گەورە بێت، نەک لەسەر کۆمێنتێک، رێکخەری سەنتەرەکەتان کە ئەدمینی پەیج و ئەکاونتەکەتانە، بلۆکیکردوم و لەلای خۆیشیان بەهەمان شێوە بلۆکیان کردوم، دوا پەیڤاندنم بۆ ئێوە، دەبێت شتەکان بەگشتی وەر بگرن، رەخنەکان لەسەرتان وەک ووشە وەربگرن، نەک وەک رق و شتی شەخسی و دوژمنکاری، ژیانیش بەرکەبەرکارییەوە جوانە، ئەگەر ئێوە ئەو جوانییە بکوژن، کەواتە رۆشنبیربونتان لەژێر پرسیاردایە.

زمناکۆ ئیسماعیل

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button