هاوڵاتییەک بەهۆی روداوێکی هاتوچۆوە گیانی لەدەستدا

لڤین:

وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین، هاوڵاتییەک بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ بەرهەم هێنانی بنێشت چووەتەدەرەوە و لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە بە ئۆتۆمبێلەکەی هەڵدێراوە و بەوهۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین، ڕایگەیاندووە،” ئەمشەو تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی (ع . ر . ئ ) لەدایکبووی ساڵی 1957 پیشەی کاسب، دانیشتووی گوندی (دەروەکۆتر) سەر بە ناحیەی سەنگەسەر قەزای پشدەر (قەڵادزێ) گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی و دوای توێکاری بۆ لاشەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.
وتەبێژەکە،ئاماژەی بەوەشکردووە،” بەوتەی کوڕەکەی ئەمڕۆ باوکی چۆتە دەرەوە بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ بەرهەم هێنانی بنێشت، بەڵام لەکاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە بە ئۆتۆمبێلەکەی لە جۆری ( توێتا/ دەبڵ قەمەرە) هەڵدێراوە و بەوهۆیەشەوە گیانی لەدەستداوە”.
وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین ئەوەشی خستەڕو، دوای ئاگادارکردنەوەیان مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ناحیەی سەنگەسەر دەستبەجێ چونەتە شوێنی ڕووداوەکە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە ڕێکخراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button