هەڕەشەی سەنتەری میترۆ لە رۆژنامەنوسان گومانی دروستکردووە

سەنتەری میترۆ هەڕەشە دەکات

لڤین:

پەیوەندییەکانی ماوەی رابردووی سەنتەری میترۆ و ئاشکراکردنی چەند زانیاریەک ئەو رێکخراوەی ناچارکرد کە بە توندترین شێوە بەیاننامەیەک دەربکات و هەڕەشە لە بەشێک لە میدیاکاران بکات.

دوای ئەوەی ماوەی رابردوو هەندێک لە پەڕەکانی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بانگەشەی ئەوەیانکرد “ڕێکخەرى سەنتەرى میترۆ، وەکو ڕاوێژکارى نوسینگەى نێچیرڤان دەستبەکاربووە لەگەڵ وەرگرتنى سەپۆرتى مانگانەى سەنتەرى میترۆ”.

ئەو پەڕانەی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان کە ناسنامەی سیاسیان دیار نییە، باسیان لەوەکردووە رێکخەری سەنتەری میترۆ گرێبەستی لەگەڵکراوە بە مانگانەی هەزار دۆلار ئەو پارەیەش لەسەر بودجەی کەناڵی رووداو بۆی تەرخان دەکرێت، ئەوە جگە لە وەرگرتنی ٢٥٠ هەزار دۆلار کە لەلایەن سەرۆکی هەرێمەوە پێیدراوە.

بەیاننامەکەی ئەمڕۆی سەنتەری میترۆ کە بە توندترین بەیاننامە لە مێژوی سەنتەرەکە هەژمار دەکرێت، تیایدا هاتووە “میترۆ توشی شۆك نابێت كاتێك میدیای بەكرێگیراوی دەزگای ئەمنی و هەوڵگری و چالاكوانی چالاك بە پارەی حزب و گەندەڵی و قاچاخچێتی نەوت و مەرزەكان، هەڵمەت دەكەن و گومان دەخەنە سەر كارو چالاكییەكانمان”.

رێکخراوەکە لە بەشیکی دیکەی بەیانەکەیدا مەترسیدارترین زانیاری ئاشکرا دەکات و دەڵێت “میترۆ نامەیەكی بۆ نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق،  رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، كونسڵی وڵاتان لە هەرێمی كوردستان ئامادە كردوە، بەروونی ناوی چالاكوان و میدیاكارانی دەزگا ئەمنییەكان و سایت و پەیجەكانیان و هەڵمەتی تۆقاندن و فشارو هەڕەشە و درۆكانیان بۆ سەر سەنتەری میترۆ رووندەكاتەوە”.

ئاشکراکردنی ئەوەی کە ناوی بەشیک لە میدیا و چالاکوانەکان دەدەنە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، كونسوڵی وڵاتان دۆخێکی مەترسیداری دروستکردووە و ترسی لەلای میدیاکاران دروستکردووە کە ئەگەر بێت و هەر رۆژنامەنووس یان چالاکوانێک پەسەندکراوی سەنتەرەکە نەبێت وەک خەڵکی “بەکرێگیراو” بەو ناوەندانە دەناسرێندرێت.

بەیاننامەکەی سەنتەری میترۆ بە زمانێکی سیاسی نوسراوە، بەڵام تیایدا دەڵێت “ئێمە كاری رێكخراوی مەدەنی دەكەین، حزب و پرۆژەی سیاسی نیین، ئەوەی دەیەوێت حكومەت بروخێنێت بە رێگای خۆی، رێگای ئێمە چاودێری و فشارە، پیشاندانی كەلێن و كەموكورتی و پێشێلكارییە، تۆماركردن و بە دیكۆمێنتكردنە”.

ئەو پەڕانەی زانیاریان لەسەر سەنتەرەکە ئاشکرا کردووە دەڵێن سەنتەرەکە لەگەڵ پارتی رێککەوتووە بۆ ئەوەی کۆنتڕۆڵی رۆژنامەنوسان و میدیاکارانی سلێمانی بکات و لەو ڕێیەوە دژایەتی پارتی نەکەن و لەلای رێکخراوە نێودەوڵەتیەکان بەشێوەی خراپ باسی پارتی و حکومەتی هەرێم نەکەن.

ماوەی رابردوو رێکخەری سەنتەری میترۆ،  دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ هەریەکە لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم تەنها چەند وێنیەک لەلایەن سەنتەرەکەوە بڵاو کرایەوە و هیچ زانیاریەک لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکان بڵاو نەکرایەوە.

ئاشکرانەکردنی ناوەڕۆکی ئەو کۆبونەوانە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای پارتی گومانی دروستکردووە، چونکە هەرکاتێک بەرپرسانی سەنتەرەکە لەگەڵ بەرپرسانی سنوری سلێمانی کۆدەبنەوە راستەوخۆ ناوەڕۆکی کۆبونەوەکانیان ئاشکرا دەکەن و زۆرجاریش کۆنگرەی رۆژنامەوانی بۆ بەرپرسەکان ئەنجام دەدەن.

سەنتەرەکە لە ماوەی رابردوو تا رادەیەکی زۆر کارەکانی بەشێوەیەکی شەفاف ئەنجام دەدا و هەرکات لەگەڵ رۆژنامەنوسان کۆبوبێتەوە با ئاشکرا ناوەڕۆکی دیدار و کۆبوونەوەکانی ئاشکراکردووە، بەڵام دیدارەکانی لەگەڵ بەرپرسانی پارتی بە شاراوەیی هێشتەوە، ئەوە جگە لە ستایشی راستەوخۆی رێکخەری سەنتەرەکە بۆ نێچیرڤان بارزانی لەو کۆنفرانسەی لە بارەی دەستورەوە رێکخرابوو.

ئەمەش ترسی لەسەر ئەوە دروستکردووە کە ئەو دیدارانە پەیوەندی بە کەیسی چالاکوانان و رۆژنامەنوسانی بادینانەوە هەبێت کە هەر شاهیدیدانێکی سەنتەرەکە لە دژی ئەو دەستگیرکراوانە لەلای رێکخراو کونسوڵخانەکان دەبێتە مەترسی لەسەر ژیانی ئەو چالاکوانانە میترۆ خۆشی لە بەیاننامەکەدا رایگەیاندووە کە ئەوان ناوی ئەو کەسانە دەدەن بە کونسوڵ و رێکخراوەکان کە کار بۆ دەزگا هەواڵگریەکان دەکەن.

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button