هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی گۆڕان دەست پێدەکات

لڤین:

ژووری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، بە پشتبەستن بە دەستوری ناوخۆیی بزوتنەوەکە، هەردەو پرۆسەی خولی سێیەمی هەڵبژاردنی ناوخۆیی دەستەی بەڕێوەبەری بازنە و رایەڵەکان، دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی قەزاکان، هەڵبژاردنی نوێنەرانی دووەمین کۆنفرانسی نیشتمانی بەڕێوەدەچێت.

لەراگەیەندراوێکدا ژوەری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان بڵاویکردەوە “بە پشتبەستن بە دەستوری ناوخۆیی بزوتنەوەکە، هەردوو پرۆسەی (خولی سێیەمی هەڵبژاردنی ناوخۆیی دەستەی بەڕێوەبەری بازنە و رایەڵەکان، دەستەی بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی قەزاکان، هەڵبژاردنی نوێنەرانی دووەمین کۆنفرانسی نیشتمانی) بەڕێوەدەچێت”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، پڕۆسەی هەڵبژاردنەکە بە دوو قۆناغ ئەنجام دەدرێت و لە رۆژی یەکشەمە بەرواری 30ی ئایار دەستپێدەکات و سەرجەم پڕۆسەی هەڵبژاردنەکە لەلایەن لیژنەیەکی سەرپەرشتیاری بێلایەنەوە سەرپەرشتی دەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button