جی ئەی سی لە کوردستان کەمپینێکی گەورەی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەست پێدەکەین

لڤین:

کۆمپانیای جی ئەی سی مۆتۆر لقێکی نوێی خۆی لە هەرێمی کوردستان کردەوە و رایگەیاند، لە ماوەی داهاتوو کەمپینێکی گەورە بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەکانیان لە هەرێمی کوردستان رادەگەیەنن.

کۆمپانیای جی ئەی سی مۆتۆر خۆی بە رکابەری کۆمپانیا زلهەزەکانی جیهان لە بواری ئۆتۆمبێل دەزانێت و رۆژی 26ی ئەم مانگەش لە هەریمی کوردستان لقێکی خۆی کردەوە و تیادا نمایشی باشترین ئۆتۆمبێلەکانی خۆی کرد.

جی ئەی سی مۆتۆڕ وەکیلی کۆمپانیای قودرە عربییە دوای کردنەوەی لقەکەی لە شاری هەولێر رایگەیاند ئەوان ئۆتۆمبێلەکانیان چینین و لەو وڵاتەدا لە ریزبەندی یەکەمدایە و لە سەرجەم وڵاتانی جیهانیش لقیان هەیە.

نرخی ئۆتۆمبێلەکانی ئەو کۆمپانیایە لە سەروی 10هەزار دۆلار دەست پێدەکات و تا نزیکی 26هەزار دۆلار دەڕوات، هاوکات وەرشەی چاککردنەوە و خزمەتگوزاری لە شاری هەولێر دەکاتەوە کە تیایدا سەرجەم پارچەکانی ئۆتۆمبێلەکان لەبەردەست دەبێت.

بەرپرسانی لقی هەولێری ئەو کۆمپانیایە رایدەگەیەنن، یەکێک لە تایبەتمەندیە هەرە باشەکانی ئەم ئۆتۆبێلانە ئەوەیە بە گوێرەی دۆخی کەش و هەواو ناوچەکانی تیایدا بەکار دێت دروستی دەکات، بۆ هەرێمی کوردستان و عێراقیش رەچاوی ئەو خاڵي دەکات.

لە چیلی ٧٠ لقی هەیە و لە سعودیا لە ساڵی ٢٠٢٠ زیاتر لە ١٠ هەزار  ئۆتۆمبێلی فرۆشتووە، لە خێزانی ئۆتۆمبێلەکانی کیا و هۆندایە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button