پەرلەمانی عێراق لەبارەی سەرکردە دەستگیرکراوەکەی حەشدی شەعبی گفتوگۆ دەکات

لڤین:

لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا، گفتوگۆ دەکرێت لەسەر دەستگیرکردنی سەرکردە دەستگیرکراوەکەی حەشدی شەعبی.

موختار موسەوی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رایگەیاند: لە کارنامەی دانیشتنی ئەمرۆ شەممەی پەرلەمانی عێراقدا، گفتوگۆ دەکرێت لەسەر بابەتی دەستگیرکردنی قاسم موسڵح سەرکردە دەستگیرکراوەکەی حەشدی شەعبی.

 

ئەو پەرلەمانتارە دژی دەستگیرکرنی ئەو سەرکردەیەی حەشدە و دەڵێت، کردەوەکە بەگوێرەی ڕێوشوێنە ئەمنی و دەستورییەکان نەبووە.

 

ڕۆژی ٢٦ی ئەم مانگە، قاسم موسڵح فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای ئەنبار لە لایەن هێزێکی تایبەتەوە دەستیگر کراوە و لەو ڕۆژەوەش لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان لە بەغداد دەستبەسەرە.

 

بابەتی پەیوەندیدار

زیاتر بخوێنەوە
Close
Back to top button