هەپەگە:

پێویستە کەس نەبێتە هاوبەشی دەوڵەتی تورک بۆ تاڵانکردنی جوگرافیای کوردستان

لڤین:

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەپانی پاراستنی گەل-هەپەگە، سەبارەت بە تورکیا و سوتاندنی دارستانەکانی ئەو ناوچانە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
دەوڵەتی داگیرکەر و مشەخۆری تورک لەگەڵ هەوڵە داگیرکەرانەکانیدا، بێ وەستان جوگرافیای کوردستان بۆردوومان دەکات و هەموو دارستانەکانی دەسووتێنێت و دارەکانی دەبڕێت، بە تایبەتیش لەم دواییانەدا، لە هەرێمکانی مەتینا، زاپ، ئاڤاشین و مەیدانەکانی دۆڵی شێخ جومعە و شەهید مزگین لە هەرێمی خەرزانی بەدلیس، سوپای داگیرکەری تورک بە دەستی چەتە و کۆنتراکان (جاشەکان)ی دارەکان دەبڕێت، دەوڵەتی داگیرکەری تورک دژی گەلی کورد تاوانی قڕکردن ئەنجامدەدات، هاوکات بە تاڵانکردنی سروشتی کوردستان تاوانی گەورە دەکات، بەهۆی ئەوەی ئەم تاوانە بێ سزا نامینێتەوە، پێویستە کەس نەبێتە هاوبەشی دەوڵەتی تورک بۆ تاڵانکردنی جوگرافیای کوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button