لەبارەی ده‌ستگیركردنی هونه‌رمه‌ندێك پارێزگاری هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات

لڤین:

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر،کەس بۆی نییە رێگری له‌ هونه‌رمه‌ندان بکات و ھەموو کارێکی ھونەری و ھونەرمەندان لای ئێمە رێزلێگیراون

چەند ڕۆژێکە گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوبوەتەوە، بەپێی زانیاریەکانی ناو گرتە ڤیدیۆکە هونەرمەندێکی موسیقا ژەن لەسەر یەکێک لە شەقامەکانی شاری هەولێر مۆسیقا دەژەنێت، بەڵام پاش چەند خولەکێک لەلایەن چەند هاووڵاتیەکەوە کە بە پێی وتەی بینەرانی گرتەڤیدیۆکە ( پۆلیسی پارێزگای هەولێرن )، نوسینگەی پارێزگاری هەولێر ڕوونکردنەوە دەدات.

 

ده‌قی روونكردنه‌وه‌کە:

دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، گوایە ئەو هونەرمەندەی ماوەیەکە لەشاری هەولێر لە شوێنە گشتییەکان دەستی بە کاری هونەری سەرشەقام کردووە و گۆرانی دەڵێت: لەلایەن پۆلیسەوە دەستیگر کراوە، هەموو لایەك دڵنیا دەکەینەوە کە دەستگیر نەکراوە، ئەو هونەرمەندە و هەموو هونەرمەندانی تری وەك ئەو ئازادن لە سەرشەقام و لەشوێنە گشتییەکان کاری هونەری پێشکەش بکەن و کەس بۆی نییە رێگریان لێبکات و ھەموو کارێکی ھونەری و ھونەرمەندان لای ئێمە رێزلێگیراوە.

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر

2021.5.28

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button