پێشمەرگەیەک پاش دوومانگ لە دیارنەمانی ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە

لڤین:

هاووڵاتیەک بە ناوی ( موحسین عیسا مراد )  کە پیشەی ( پێشمەرگە ) بوو خەڵکی شنگالە و لە کەمپی کەبەرتوو بووە لە پارێزگای دهۆک، پاش ئەوەی بۆ ماوەی دوومانگە دیار نەبوو،  ئەمڕۆ ( هەینی، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢١ )، تەرمی لە نزیک گوندی دوهۆلا لە باکوری چیای شنگال دۆزراوەتەوە و ئاسەوای گولـلە بە جەستەیەوە دیارە.

به‌وته‌ی جاسم موراد، مامی موحسین،” ته‌رمه‌كه‌ له‌لایه‌ن شوانێكه‌وه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌ وشوێنه‌واری چه‌ند فیشه‌كێك به‌ سه‌ر و سنگیه‌وه‌ بون”.

مامی موحسین وتیشی “نازانین كێ كوشتویه‌تی، توشی شۆك بوین، ئێمه‌ له‌ مافی خۆمان خۆشنابین و داوای ده‌ستگیركردن و سزادانی تاوانباره‌كان ده‌كه‌ین”

جێگەی ئاماژە پێدانە موحسین عیسا مراد،” پێشمه‌رگه‌ بووه‌ له‌ میحوه‌ری سحێلا، خێزانداره‌ و باوكی سی منداڵه‌”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button