کرێکارێک لەکاتی کارکردندا گیانیلەدەستدا

لڤین:

عوسمان زیندانی بەرپرسی سەندیکای کرێکارانی بیناسازیی سلێمانی ئەمڕۆ ( هەینی، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢١ ) ڕایگەیاند،” کرێکارێکی کارگەی چیمەنتۆی بازیان لەکاتی کارکردن و بەهۆی کەوتنەخوارەوەی ئامێری سەرخەری چیمەنتۆ گیانیلەدەستدا”.

سەبارەت بە تەمەن و ناسنامەی کەسەکە، بەرپرسەکە ئاسکرای کردووە،”ئەو کرێکارەی گیانیلەدەستداوە ناوی (دارا محەمەد ئیبراهیم)ە و دانیشتووی ناوەندی ناحیەی بازیان بووە و تەمەنی ( ٤٢ ) ساڵ بووە، لە کۆمپانیای لاڤارج لەناوچەکە ماوەی ( ١٠ ) ساڵە لە بەشی گەنجینە کاری دەکرد”.

لە کۆتایدا ڕایگەیاندووە،” سەندیکای بیناسازی و لیژنەی کرێکارانی گارگە بەردەوام دەبن لەبەدواداچوونی ڕوداوەکە بۆ مافی کرێکارەکە و خانەوادەکەی”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button