سەفین دزەی:

كه‌یسی‌ سزادراوانی بادینان کە پەیوەندیی بەئازادی‌و رادەربڕینەوە هەیە بەواتای بەرتەسککردنەوەی ئازادی لەهەرێمی کوردستان نییە

لڤین:

بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دۆسیه‌ی‌ سزادراوانی‌ بادینان لەکۆتایی کارەکانیدایه‌ له‌دادگاو دۆسیه‌كه‌ جێهێڵدراوه‌ بۆ دادگا

رۆژی ( ١٦ی شوباتی‌ ٢٠٢١ ) دادگای تاوانه‌كانی ( ٢ )ی هه‌ولێر بڕیاریدا به‌سزای‌ شه‌ش ساڵ زیندانیكردن بۆ ( ٥ ) رۆژنامەنوسا‌ن‌و چالاکوانانی سنوری بادینان .

دواترو پاش پەسه‌ندکردنی بڕیارەکە لەلایەن دادگای پێداچونەوەوه‌، بڕیاره‌كه‌ی‌ دادگا کاردانەوەی زۆری لەئاستی ناوخۆیی‌و نێودەوڵەتی بەدواداهات، بەتایبەت کاتێک لە بڕیاری دادگای پێداچونەوەدا ناوی کۆنسوڵخانەی ئەڵمانیاو ئەمریکا هێنرابو.

لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنوسان، سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاندووە،” ئێستا دۆسییەکە لەکۆتایی کارەکانیدایه‌و دۆسیه‌كه‌ جێهێڵدراوه‌ بۆ دادگاو دوا بڕیار لای‌ دادگایه‌. وتیشی، سەردانی وه‌فدە دیپلۆماسییەکان بۆ هه‌رێم نامۆ نییەو زو زو سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن”.

لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا،وتویەتی، “وه‌فدە دیپلۆماسییەکان لەرابردودا بەئەرێنی باسیان لەدۆخی ئازادیی رادەبڕین لەهەرێمی کوردستان کردووە، ئەو چەند روداوەش ( كه‌یسی‌ سزادراوانی بادینان ) کە پەیوەندیی بەئازادی‌و رادەربڕینەوە هەیە بەواتای بەرتەسککردنەوەی ئازادی لەهەرێمی کوردستان نییە”.



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button