قائیمقامیەتی سلێمانی جەخت لەسەر بەردەوامی هەڵمەتی لیژنەکان دەکاتەوە

لڤین:

قائیقمامی سلێمانی، هەڵمەتەكانی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەردەوام دەبێت، ئامانجیش لێی زیانگەیاندن نییە بە كار و بازرگانی هیچ كەسێك، بەڵكو پابەندكردنیانە بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن

ئەمڕۆ هەینی (2021.5.28) ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنە هاوبەشەکان کۆبوەوە، پاش کۆبوونەوەکە ڕاگەیاندنی قائیمقامیەت، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوەو ڕایگەیاند،” جەخت لە بەردەوامی هەڵمەتی لیژنە هاوبەشەکان بۆ دوکان و بازاڕ و شوێنە گشتییەکانی گەڕەکەکانی شاری سلێمانی و ناحیەکانی بەکرەجۆ، بازیان و تانجەرۆ کرایەوە.”
لە بەشێکی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبونەوەکەدا ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی رایگەیاندووە،”مەبەست لەهەڵمەتی لیژنەکان پاراستنی تەندروستی گشتی و هاوڵاتیانە، ئامانجی لیژنەکان زیان گەیاندن نییە بە کار و بازرگانی هیچ بەسێک، بەڵکو پابەند کردنیانە بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن، هەروەک هیوای خواست سەرجەم شوێنەکانی کارکردن پابەندی مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن و رێکاتەکانی خۆپارێزی بن تا لیژنەکان ناچار بەسزادانیان نەبێت”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button