جنین پلاسخارت:

پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا جیگای گەشبینی نییە

لڤین:

جنین پلاسخارت ، نێردەی نەتەوە یەكگرتوەكان لەعێراق، لە دیمانەیەكی تەلەفزیۆنیدا، ڕایگەیاند،” پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا جیگای گەشبینی نییە و ئەگەر دۆخەکە بەم شێوەیە بڕوات، ئەوا بۆ چارەنووسی عێراق باش نابێت.”

لەبارەی ڕێککەوتنەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، نوێنەرەکەی یۆنامی، ئاشکرای کرد،” ١٦ ساڵە هەولێر و بەغدا رێککەوتنی کاتی ئەنجام دەدەن، ئێستا كاتی ئەوەیە هەنگاوی جددی بنێن بەرو پێشەوە”.

پلاسخارت، ئاشکرایشی کرد،” بە پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا گەشبین نییە و گەر بارودۆخەکە بەم شێوەیە بێت ئەوا بۆ چارەسەری زۆربەی کێشەکان و بەتایبەتیش بابەتی ماددەی ١٤٠ و داهاتووی عێراق باش نابێت”.

هەروەها وتیشی،” چەندین ساڵە قەیران بە دوای قەیران بەرۆکی عێراق دەگرێت و رێککەوتنە کاتییەكانی نێوان هەرێم و ناوەند چارەسەری کێشەکانی ناکات”.

لەبارەی سەردانکانی وەفدی هەرێم بۆ بەغدا، ڕایگەیاند،” کارێکی باشە سەردان و گفتوگۆی بەردەوام هەبێت، بەڵام چارەسەرەکان کاتین و بنەڕەتی نین”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button