حکومەتی هەرێم ژیانی دەیان نەخۆشی شێرپەنجە ڕوبەڕوی مەرگ دەکاتەوە

لڤین:

تۆڕی پاراستنی تەندروستی گشتی، لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە،” سەرۆکی حوکمەتی هەرێم و جێگرەکەی و وەزیرانی دارای و تەندروستی ژیانی دەیان نەخۆشی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەکانی (نانەکەلی و ڕزگاری لە هەولێر ، هیوا لە سلێمانی ، ئازادی لە دهۆک ) ڕوبەڕوی مەرگ دەکەنەوە”.

ئاماژە بەوە دراوەکە،” بەگوێرەی ئەو بەڵگانەی دەست تۆڕەکەمان کەوتوە سەبارەت بە خەرجکردنی شایستەی دارای کۆمپانیاکانی دەرمان، بەداخەوە ئەم کابینەی حوکمەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژ دوای ڕۆژ زوڵم و زۆرداری بەرامبەر هاوڵاتیانی کوردستان زیاتر دەکات و زۆر بێباکە بەرامبەر ژیانی هاونیشتیمانیانی”.
هەروەها هاتووە،” لە تازەترین بڕیاریدا بڕیاری کە لەلایەن وەزیری داراییەوە دراوە، بڕیاریانداوە کە پارەی دەرمان مانگانە بڕی ۲٪ صرف بکەن بۆ کۆمپانیاکانی دەرمان دوای گەیشتنی دەرمانەکان بە نەخۆشخانەکان. واتا دوای ٥۰ مانگ (زیاتر لە ٤ ساڵ) کۆمپانیاکان دەتوانن پارەکانیان دەست بکەوێت لەوکاتەی کە دەرمانەکان دابین دەکەن بۆ حوکمەت”.
جەتکرراوەتەوە کە،” بێگومان ئەم بریارە بە ڕەزامەندی (سەرۆکی حوکمەت و جێگرەکەی ، وەزیری تەندروستی)ە”.
تۆڕەکە ڕایشیگەیاندووە،” ئەمە لەکاتێکدایە لە ساڵانی پێشوتر لەکاتی گەیشتنی دەرمان بە نەخۆشخانەکان حوکمەت یەکسەر پارەی دەرمانەکانی بۆ کۆمپانیاکانی دەرمان صرف کردوە”.
هۆشداری دراوە لەوەی کە،” دەرکردنی ئەو بڕیارە بۆتە هۆی ئەوەی بەشێوەیەکی گشتی ئەزمەی دەرمان لە کەرتی گشتی دروست بێت و نەخۆشخانە شێرپەنجەییەکان زەرەرمەندی یەکەم بن و ژیانی چەندەها نەخۆشی شێرپەنجە بکەوێتە مەترسیەوە”.
لە بڕیارەکەی وەزارەتی دارایدا هاتوە،”خەرجکردنی پارەی کۆمپانیاکانی پاککەرەوەو خواردن ٦۰٪ و ۷۰٪ دەبێت”.
هاتووە،”تۆڕەکەمان ئەم بڕیارە بە بڕیارێکی بەرنامەداڕێژراو دەزانێت بۆ ئەوەی ئەو خزمەتگوزاریە کەمەی لەکەرتی گشتی هەیە نەیهێڵن و نەخۆش ناچار بە نەخۆشخانە تایبەتەکان بکەن”.
لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،”تۆڕەکەمان داوا لە سەرۆکی حوکمەت و جێگرەکەی و وەزیرانی دارای و تەندروستی دەکات لەماوەی کەمتر لە ۷ ڕۆژدا ئەوبڕیارەیان هەڵبوەشێننەوەو شایستەی دارایی بۆ کۆمپانیاکانی دەرمان صرف بکەن، هەروەک چۆن لە ساڵانی ڕابردو و شەڕی داعش و قەیرانی دارای صرف کراوە”.
لە کۆتایدا هاتووە،”بە پێچەوانەوە گیان لەدەستان یاخود تێکچونی تەندروستی هەر نەخۆشێک بەتایبەت نەخۆشانی شێرپەنجە لە ئەستۆی سەرۆکی حوکمەت و جێگرەکەی و وەزیرانی دارای و تەندروستیدایە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button