سه‌رۆكی پێشوی په‌رله‌مان له‌ هه‌وڵكی تێرۆركردن ڕزگاری بوو

لڤین:

سەلیم جبوری سەرۆکی پێشوی پەرلەمانی عێراق، لە هەوڵیکی تیرۆرکردن ڕزگاری دەبێت بەڵام دوو لەفەرانبەرانی نوسینگەکەی بەسەختی بریندار دەبن

نوسینگەی سەلیم جبوری سەرۆکی پێشوی پەرلەمانی عێراق، لەراگەیەنراوێکدا، ئاماژەی بەوە داوە کە،” هەوڵی تیرۆرکردنی سەلیم جبوری،دراوە بەهۆی ئەو هەوڵەوە دو کارمەندی نوسینگەکەیان لەپارێزگای دیالە بریندارن”.

لە بەشێکی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” سه‌ره‌ڕای سه‌ركۆنه‌كردنی ئه‌و كاره‌، داوا له‌هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ین لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له‌ ده‌ستپێبكه‌ن و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كاره‌ ده‌ستنیشان بكه‌ن و روبه‌ڕوی یاسایان بكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وانه‌ نمونه‌ی ئه‌وانی دیكه‌ن كه‌ كوشتن و تیرۆریان ئه‌نجامداوه‌”.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی تیرۆركردنیان داوه‌ پێیانوایه‌ دورن له‌به‌رپرسیارێتی و یاسا نایانگرێته‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ دو جار ئه‌ركی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌ له‌ ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هه‌وڵه‌، باوه‌ڕیارن به‌ركابه‌ری دادوه‌رانه‌ نیه‌، ته‌نها توندو تیژی و چه‌ك ده‌كه‌نه‌ ئامرازێك بۆ ترساندنی به‌رامبه‌ره‌كانیان”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button