کارمەندێکی پۆلیسی دارستان لەلایەن ژمارەیەک ئەفسەرو ھاوڵاتیەوە برینداری دەکرێت

لڤین:

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاندووە،” ژمارەیەک ئەفسەرو ھاوڵاتی پەلاماری کارمەندێکی پۆلیسی دارستان دەدەن و برینداری دەکەن”.

لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،” ئەفسەرو ھاوڵاتیەکان بە نایاسای سەرقاڵی ڕاوی ماسی بوون لە دەریاچەی دوکانداو کارمەندەکەی دارستانیش لەکاتی ئەرکدا بووە”.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

بەڕێز :  قائیمقامی دوکان سەردانی ماڵی کارمەندەکەی دارستانی کرد لە بناری چیای کۆسرەت لە ناحییەی خدران
کارمەندەکەی پۆلیسی دارستان و ژینگە بە نۆ تەقەڵ برینەکەی دەدورنەوە
ئەفسەرو ھاوڵاتیەکان بە نایاسای سەرقاڵی ڕاوی ماسی بوون لە دەریاچەی دوکانداو کارمەندەکەی دارستانیش لەکاتی ئەرکدا بووە.
شەوی ڕابردوو چەند ئەفسەرێک لە پۆلیسی ناوخۆو پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی توندوو تیژی لەگەڵ چەند ھاوڵاتییەک لە دەریاچەی دوکاندا بە نایاسای ڕاو دەکەن ..
کاتێکیش دوو کارمەندی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خدران کە لەکاتی ئەرکدا بوون و لە نزیک کاتژمێر ١٢ی شەو دەچنە لایان تا بزانن ڕاو چین یان گەشتیار …
ئەفسەرەکان و ھاوڵاتییەکانیش دەڵێن بۆ گەشت ھاتوین .بەڵام کاتێک دوو کارمەندەکە کەلوپەلی ڕاوکردن دەبینن و دەیانەوێت دەستی بەسەردا بگرن .ھێرش دەکەنە سەریان و کارمەندێکیان بریندار دەکەن .
بەیانی ئەمڕۆش بەڕێز سیروان سرحد قائیمقامی قەزای دوکان بە ھاوڕێیەتی بەڕێز بەڕێوەبەری ناحییەی خدران و بەڕێز عەقید احمد بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دوکان و و بەڕێوەبەری ئاسایاشی ناحییەکە و چەند ئەفسەرێکی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگە دەچنە ماڵی کارمەندە بریندار بووەکە .
لە بارەی ڕووداوەکەوە بەڕێز قائیمقامی دوکان ڕایگەیاند : لە نزیکەوە چاودێری دۆسییەکە دەکەن لە پۆلیس و بەڕێوەچوونی ڕێکارە یاساییەکانی ڕووداوەکە ، وتیشی ئەوکارمەندە یەکێک بووە لە کارمەندە نمونەیەکان و لەکاتی ئەرکدا ھێرشی کراوەتە سەر .
وە ڕاشیگەیاند وێڕای سوپاس و دەستخۆشیان لە کارمەندەکە بۆ جێبەجێ کردنی ئەرکەکەی و پاڵپشتی خۆیان بۆ دەربڕیوە.
وە بەکەسوکارەکەشیان ڕاگەیاندووە دۆسیەکە لە دادگایەو چاوەڕوانی دەرەنجامی ڕێکارە یاساییەکان بن .
جێی باسە ساڵانە لەکاتی قەدەغەی ڕاوی ماسی چەندین ھاوڵاتی بە نایاسای ڕاو دەکەن و لە ناویشیاندا چەندین بەرپرس و ئەفسەر ھەن . وە کارمەندانی دارستان و ژینگەش ھەموو ھەوڵێک دەدەن تا ڕێگری بکەن لە سەرپێچی کاران و مانەوەی سامانی ماسی.
لەسەر ئەم ڕووداوەش جگە لە ڕێکارە یاساییەکان بەرامبەر تاوانباران ، پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان و بەڕێوەبەرایەتی و وەزارەتی ناوخۆ لێپێچینەوە لە ئەفسەرەکان بکەن .


Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button