چوار کۆمپانیای بواری کۆکردنەوەی خاشاک لە هەولێر کارەکانیان ڕاگرت

لڤین:

 لە چوار قەزای گەورەی سەر بە پارێزگای هەولێر، کۆمپانیایایەکی خاشاک پاککەرەوە بەهۆی خەرجنەکردنی پشکی پارەکانیانەوە، سێ رۆژە کارەکانی راگرتووە

ماوەی سێ رۆژ کۆمپانیای پاپا گرووپ کە تاکە کۆمپانیای پاککەرەوەیە، لە هەر چوار قەزای سۆران، رواندز، چۆمان، مێرگەسۆر کارەکانی راگرتووەو ئەمەش بۆتە هۆی کۆبوونەوەی خشڵ و خاشاکێکی زۆر کە بەتەواوی سیمای ئەو شارانەی شێواندووە.

نەوزاد حەمەد ئاغا، سەرپەرشتیاری كۆمپانیای پاپا گرووپ لە رواندز، ئەمڕۆ ( پێنج شەممە، ٢٧ ئایاری ٢٠٢١ )   له‌ کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند،” ماوەی چوار مانگە حكومەت هیچ بڕە پارەیەكی بۆ ئێمە خەرج نەكردووە، ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی قەرزێكی زۆرمان بكەوێتە لای حكومەت، بۆیە ناچار بووین كارەكانمان لە سنووری هەر چوار قەزای سنووری دەڤەری سۆران رابگرین تا ئەو كێشەیە چارەسەر دەكرێت”.

سەبارەت بە بڕی ئەوپارەی کە دەبێت حکومەت بۆیان سەرف بکات، سەرپەرشتیاری كۆمپانیای پاپا گرووپ ئاشکرای کرد، ” بڕی پارەكەی کە حكومەتی هەرێم دەبێت خەرجی بکات بۆ کۆمپانیاکەمان ٤ ملیارد دینارە”.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button