سەرۆکی حکومەت و جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کۆبوونەوە

لڤین:

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ( پێنجشەممە ٢٧ ی ئایاری ٢٠٢١ ) مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە جەنەرال ریچارد بێل جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کردووە.

ئاماژە بەوەیشدراوە کە،”لە دیدارەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت ئامادەی بوو ، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و سوریا تاووتوێ کرا.”

هەروەها لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،”جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا ، وێڕای ستایشکردنی قارەمانیێتی و قوربانیدانەکانی هێزی پێشمەرگە و چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی لە وەزارەتی پێشمەرگە بەرز نرخاند ، جەختیشی لە گرنگیی بەردەوامبوونی هاوکاری و یارمەتیدانی پێشمەرگە و هەماهەنگیی ئەمنی لەگەڵ سوپای عێراق کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش. لەم ڕووەوە کاراکردنەوەی سەنتەرەکانی هەماهەنگیی ئەمنی هاوبەش لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدراەی هەرێم بە هەنگاوێکی ئەرێنی دانرا.”

لە کۆتایدا ئاماژە بەوەکراوە،” سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتگیریی و هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانانی کرد و دووپاتی کردەوە کە بۆ تێکشکاندنی داعش و تیرۆر بە گشتی ، پێویستە هۆکار و فاکتەرەکانی سەرهەڵدانی تیرۆر بنبڕ بکرێن. ئاماژەشی بە گرنگیی پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای دادگای تاوانکاریی تایبەتمەند بە تاوانەکانی داعش کرد لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەو هیوایەی ببێتە هەنگاوێک بە ئاراستەی سزادانی تیرۆریستانی داعش و هێنانەدی دادپەوەریی و  قەرەبووکردنەوەی قوربانییان.”

 



Notice: Undefined index: img in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-avatar.php on line 4

Notice: Undefined index: show_social_web in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 6

Notice: Undefined index: show_social_mail in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 7

Notice: Undefined index: show_social_phone in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-socialmedia.php on line 8

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 20

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 21

Notice: Undefined index: type in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-name.php on line 22

Notice: Undefined index: bio in /home/new.lvinpress.com/public_html/wp-content/plugins/molongui-authorship/public/views/parts/html-author-box-bio.php on line 21

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button