یەکێتی ئەوروپا بۆ کەسی دەستگیرکراوانی بادینان سەردانی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کرد

لڤین:
بۆ بەدواداچوونی کەیسی گیراوانی بادینان، یەکێتی ئەوروپا سەردانی ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستانی کرد و بە ئەنجومەنی دادوەریان وتووە کە بە گرنگیەوە لەو کەیسە دەڕوانن.
به‌نگین قاسم محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم، ئەمڕۆ پێشوازیی كرد له مارتین هووس، باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا له عێراق و ڤینسنت گیوم پۆپۆ، به‌رپرسی نوێنه‌رایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا له هه‌رێمی كوردستان.
ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان لە بارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە رایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا، شاندەکەی یەکێتی ئەوروپا باسیان لە کەیسی سزادراوانی بادینان کردووە و باڵیۆزی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند كه ئه‌وان به گرنگییه‌وه ده‌ڕواننه هه‌وڵه‌كانی هه‌رێم بۆ چه‌سپاندنی یاسا‌و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ.
ئەنجومەنەکە ئەوەشی راگەیاندووە: سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی وتویەتیئ ئەوان وه‌ك ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی و دادگای پێداچوونه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی بێلایه‌نانه كار ده‌كه‌ن و خوازیاریشن ئه‌م بابه‌تانه به ئاراسته‌ی سیاسی یان بابه‌تی راگه‌یاندن نه‌بردرێن.